جوتیار عادل: هیوادارین 200 ملیارەکەی بەغدا لەماوەیەکى زودا بگاتە هەرێم

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: "لە چەند رۆژی رابردوودا دیوانی چاودێری عێراق سەردانی هەرێمی کرد و وردبینی بۆ داهاتەکانی هەرێم کرد و لە ماوەکانی داهاتوودا راپۆرتی خۆیان ئاڕاستەی ئێمە و بەغدا دەکەن."
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2022، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 200 ملیارەکەی بەغدا دوێنێ ئەنجومەنى وەزیرنى عێراق پەسەندی کردوە، هیوادارین لەماوەیەکى زوودا بگاتە هەرێمى کوردستان و لەبارەى دابەشکردنى نەوتى سپی بەسەر هاوڵاتیان وتیشی، ''تا ئێستا 64 ملیۆن لیتر دابەشکراوەو ئەوەى ماوە بۆ سنورى پارێزگای سلێمانى تەرخان دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکان بە نرخى 55 هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان.''
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ''هەنگاوی باش نراوە لە کۆکردنەوەى داهاتەکان، بەڵام خاوگەیشتنی 200 ملیارەکەى بەغدا وایکردوە موچەش خاو دابەش بکرێت، بەوتەى خۆشی هەر کات 200 ملیارەکە گەیشت ئەوا لە چەند رۆژێکدا مووچەى ئەو وەزارەتانەى ماون دابەش دەکرێت.''
له‌باره‌ی شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن، وته‌بێژی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "شه‌پۆلێكی نوێ گه‌یشتوه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م بابه‌ته ئێمه له لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیارمان له‌سه‌ردا ئه‌ویش ده‌بێت فه‌رمانبه‌ران پابه‌ندی وه‌رگرتنی ڤاكسین بن.''
له‌باره‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵك له‌دژی پێوه‌ره‌كانی ئاو و كاره‌باوە وتەبێژی حکومەت وتی، "به‌داخه‌وه چەند گروپێك هانی خه‌ڵكیانداوه كه ئه‌و پێوه‌رانه لێبكه‌نه‌وه، ئه‌مه كارێكی نایاساییه و كارێکه به‌جددی موتابه‌عه‌ی ده‌كه‌ین و لێپچێینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین و سزای یاساییان ده‌ده‌ین كه ئه‌م جۆره كارانه ده‌كه‌ن كه كاری تێكده‌رانه‌ن، ئه‌مه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاویش جێبه‌جێ ده‌كرێت كه 80%ی ته‌واوبوه و گرفت هه‌یه به‌ڵام چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە رووی سەربازیەوە لەلایەن بەغدا و هەولێرەوە هەماهەنگی هەیە و هیوادارین هەماهەنگییەکە لەسەر زەویش رەنگ بداتەوە."
