نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە بڕیارێکی حکومەتی ئەڵمانیا ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

حکومه‌تى ئه‌ڵمانیا ئه‌رکى هێزه‌کانى عێراق ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ و بۆ ماوه‌ى نۆ مانگى دیکه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌رۆکى هه‌رێمیش پێشوازى له‌ بِیاره‌که‌یان ده‌کات و له‌ تویتێکدا رایگه‌یاند:" هیوا ده‌خوازم  پەرلەمانی ئەو وڵاتەش بڕیارەکەی حکومەت قبووڵ بکات".

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2022، حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند:  بڕیاری داوە ئەرکی هێزەکانی لە عێراق بۆ ماوەی نۆ مانگی دیکە درێژبکاتەوە و لە سووریاش کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەهێنێت؛ بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق بمێننەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پێشوازیی لە بڕیارەکەی حکومەتی ئەڵمانیا کردووە و هیوای خواستووە پەرلەمانی ئەو وڵاتەش بڕیارەکەی حکومەت قبووڵ بکات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و هەوڵی پێکەوەیی پێویستە بۆ رووبەڕووبوونەوە و ریشەکێشکردنی هەڕەشەی تیرۆر".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار