پۆلیسی هەولێر: لە ئەمساڵدا 79 تاوانی كوشتن ڕویانداوە و بكوژی 78یان دەستگیركراوە

2 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

وتەبێژى پۆلیسی پارێزگاى هەولێر رایگەیاند:" لە ساڵى 2021دا 79 تاوانى کوشتن رویانداوە و تا ئێستا توانراوە 78 بکوژ و ئەنجامدەرى ئەو تاوانانە دەستگیر بکرێن، کە ڕێژەى دەستکەوتن 99% بوە".

 ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژى پۆلیسی پارێزگاى هەولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "لە ساڵى 2021دا 79 تاوانى کوشتن رویانداوە و تا ئێستا توانراوە 78 بکوژ و ئەنجامدەرى ئەو تاوانانە دەستگیر بکرێن، کە ڕێژەى دەستکەوتن 99% بوە".

وتەبێژى پۆلیسی پارێزگاى هەولێر باسی له‌وه‌شكرد، "شەوى رابردو هاوڵاتییەک لە قەزاى عەنکاوە کوژراوە، دواى چەند کاتژێرێک لە لێکۆڵینەوە توانرا بکەرى تاوانەکە ئاشکرابکرێت و دەستگیربکرێت". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بە هەماهەنگى تیمەکانى ئاسایش و هێزه‌كانی زێرەڤانى هەڵمەتى داخستنى یانەکانى شەوانەیان دەستپێکردوە و تا ئێستا بەردەوامە، بەڵام بەهۆی بونى لێکۆڵینەوە لەو دۆسیانە، هیچ زانیارییەک بڵاو ناکرێتەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار