بافڵ تاڵەبانی: دکتۆر مارف عومەر بەرھەمە زانستییەکانی بونە سەرچاوەیەکی گرنگ
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگهیاند:" مارف عومەر گوڵ جگە لەوەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین بو لە ھەمانکاتدا نوسەر و شاعیر و ئەدیبێکی ناوداری گەلەکەمان بو، کە تەواوی تەمەنی تەرخانکرد بۆ خەبات و تێکۆشان و نوسین و لێکۆڵینەوە لە بواری جینۆساید، بەرھەمە زانستییەکانی بونە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ ھێشتنەوەی ئەو تاوانانەی دەرحەق بەگەلەکەمان کرا".
بافڵ جەلال تاڵەبانی له پرسهنامهیهكدا بۆ بنەماڵەی مارف عومەر گوڵ رایگهیاندوه: "بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی پڕۆفیسۆر (دکتۆر مارف عومەر گوڵ) ئەکادیمیستی ناوداری کورد، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین، مارف عومەر گوڵ جگە لەوەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین بو لە ھەمانکاتدا نوسەر و شاعیر و ئەدیبێکی ناوداری گەلەکەمان بو، کە تەواوی تەمەنی تەرخانکرد بۆ خەبات و تێکۆشان و نوسین و لێکۆڵینەوە لە بواری جینۆساید، بەرھەمە زانستییەکانی بونە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ ھێشتنەوەی ئەو تاوانانەی دەرحەق بەگەلەکەمان کرا".
د. مارف عومەر گوڵ لە 28-12-2021 لە شاری سلێمانی جەڵدەی مێشك لێدەدا دەبرێتە نەخۆشخانە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 15-01-2022 لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.