وەزارەتی دارایی لەبارەی بودجەی 2022 وە رونكردەوە دەدات

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند:" به‌داخه‌وه تا ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان داهاتی خۆیانی بۆ ئێمه نه‌ناردوه بۆیه ئێمه نه‌مانتوانیوه به‌پێی پێویست ئاماده‌كاری بكه‌ین بۆ بودجه‌ی 2022".
ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، په‌روین نوری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"له‌كابینه‌ی نۆیه‌مدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانیكرد كه هه‌مو داهاتی حكومه‌ت بچێته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان داهاتی خۆیانی بۆ ئێمه نه‌ناردوه بۆیه ئێمه نه‌ماتوانیوه به‌پێی پێویست ئاماده‌كاری بكه‌ین بۆ بودجه‌ی 2022، هۆكارێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا په‌رله‌مانی عێراق كاره‌كانی نه‌چوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و لیژنه‌كان دروستنه‌كراون و حكومه‌تی نوێی عێراق پێكنه‌هێنراوه".
بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "هۆكارێكی دیكه‌ی ئاماده‌نه‌كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی 2022 ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنێك و دیارنیه ئایا له‌مساڵیشدا هاوشێوه‌ی ساڵی 2021 دیارنیه به‌رده‌وام ده‌بین یاخود نا، ئایا ئه‌وان به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌نێرین یان نا، هێشتا دیارنیه".
په‌روین نوری، باسی له‌وه‌شكرد: "ئێمه كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوین له ئاماده‌كاری بودجه و ئێمه هه‌ماهه‌نگ بوین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ته‌شغیلی و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌ردوكی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ یه‌كتری بنێرینه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ ساڵی 2021 له‌مانگی پێنج‌دا ناردمان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر هاوشێوه‌ی ئه‌مساڵ داهاته‌كانمان زۆر دره‌نگ به ده‌ست گه‌یشت له‌كاتی خۆیدا بینێرین و هۆكاره‌كان وه‌زاره‌تی دارایی نه‌بو به‌ڵكو نه‌ناردنی داهاته‌كان بو بۆ وه‌زاره‌تی دارایی".
