وەزارەتى دارایی خشتەیەکى دیکەى مووچەى بڵاوکردەوە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارايی رايگەياند: "سبەینێ، مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و دیوانى چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ و کۆمسیۆنی هەلبژاردن و ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم و دەستەى ژینگەو دەستەى وەبەرهێنان و دەستەى دەستپاکی و دەزگای مین دابەش دەکرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022، وەزارەتی دارایی، رايگەياند "سبەینێ مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و دیوانى چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ و کۆمسیۆنی هەلبژاردن و ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم و دەستەى ژینگەو دەستەى وەبەرهێنان و دەستەى دەستپاکی و دەزگای مین".
دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، لە رۆژی 2ی ئهم مانگەوە دەستیپێکردووە، بهڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی لیستێکی تەواوەتی بۆ مووچە بڵاونەکردووەتەوە، ماوەی یەک هەفتەشە چەند جارێک گۆڕانکاری لە لیستی دابەشکردنەکەیدا کراوه.
بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە 6ی كانوونی دووهمی 2022، وەزارەتەکانی پەروەردە و کاروباری کۆمەڵایەتی مووچە وەربگرن، بەڵام گۆڕانکاری لە لیستەکەدا کرا و گۆڕدرا بۆ "فەرماندەیی زێرەڤانی، لیوای نەوت و گاز، هێزی ئامادەیی سلێمانی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان".
