بەفر بارین دەروازەیەكی هەرێم لەگەڵ ئێران پەكدەخات ئەو دەروازەیە داوایەك لەهاوڵاتیان و سەردانكەرانی دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر كاروبارەكانی دەڕوازەیەكی نێودەوڵەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران پەكی دەكەوێت، ئەو دەروازەیەش داوا لەهاوڵاتیان دەكات سەردانی نەكەن.

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر و سەختی رێگاكان و كەمبوونی ئاستی بینین و تێكردنی بەفرێكی زۆر بە با و كڕێوە و خراپی كەشوهەوا، داوا لە گەشتیاران و هاووڵاتیان دەكەین ئەگەر بۆ كارێكی زۆر پێویست نەبێت، جارێ سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: سەرەڕای خاوێنكردنی شەقام و رێگە سەرەكییەكان و گۆرەپان بە بەردەوامی لەلایەن تیمەكانی بەفر رامالینی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنی رێگاوبان و تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاری دەروازەكەمان، پێویستە رەچاوی مەترسی كەشوهەوا بكرێت.

هەر لەڕاگەیەندراوەكەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەراندا هاتووە: داوا دەكەین ئەگەر بۆ كارێكی زۆر پێویست نەبێت جارێ سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەكرێت، بە مەبەستی گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران، یان بە پێچەوانەوە، ئەوانەی لە ئێرانەوە دەیانەوێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن، تاكو بارودۆخەكە بەباشی ئاسایی دەبێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار