وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم: دەتوانین 10 كاتژمێر كارەبای رۆژانە بدەینە هاووڵاتیان

«نەك 40 ئەمپێر، 100 ئەمپێر كارەبا بدەینە خەڵك بەكاریدەهێنن‌و بەشیان ناكات»

3 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن

بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم دەڵێت:» بەهۆی ساردو سەرماوە خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زۆر زیادیكردووە و تەنها دەتوانین رۆژانە 10 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بدەینە هاووڵاتیان».

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژو بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم، لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:» ئێستا بەتێكڕا  دەتوانین 10 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی بدەینە هاووڵاتیان».

بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم، وتیشی:» خواستنی كارەبا بەهۆی سەرماوە زیاتر لە شەش هەزار و 500 بۆ حەوت هەزار زیادیكردووە، بەڵام لەئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا دوو هەزارو 600 بۆ 700 مێگاواتە».

هاوكات لەبارەی پێوەری زیرەك كە بۆ زیاتر لە نیوەی هاوبەشانی كارەبا دانراوە، ئەوەی روونكردەوە كە پێوەری زیرەك 40 ئەمپێرەو كارەبایەكی كەم نیە، وتیشی:»خەڵك بەوە راهاتووە، نەك 40 ئەمپێر بەڵكو 100 ئەمپێریشیان بۆ دابنرێت بەكاریدەهێنن و بەشیان ناكات».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار