وەزارەتی خوێندنی باڵا وەرگرتنی ڤاكسین دەكاتە ناچاری

2 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی ھەرێم رایگەیاند، لە مانگی داھاتووەوە بەبێ كارتی ڤاكسین مامەڵەی ھاوڵاتیان ڕایی ناكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: لە رۆژی یەكی شوباتی 2022 بەدواوە پێویستە ھاوڵاتیان لە كاتی سەردانیان بۆ وەزارەت كارتی وەرگرتنی ڤاكسینیان یان ئەنجامی تێستی كۆرۆنایان پێ بێت كە 48 كاژمێری بەسەردا تێپەڕنەبوبێت، بەپێچەوانەوە ڕێگەیان پێنادرێت سەردانی وەزارەت بكەن بۆ ڕایكردنی مامەڵەكانیان. 

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو فەرمانبەرانەی دیوانی وەزارەت كە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، پێویستە تا ڕۆژی پێنجشەممە وێنەیەك لە ناسنامە یاخود كارتی وەرگرتنی ڤاكسین بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە دیوانی وەزارەت بنێرن، ئەو فەرمانبەرانەشی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، بەبێ تێستی كۆرۆنا كە 48 كاتژمێری بەسەردا تێپەڕنەبوبێت، ڕێگەیان پێنادرێت بچنە دەوام و بەنەھاتوو ھەژمار دەكرێن".


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار