داوا لە ئەمریكییەكان دەكات ئۆكرانیا جێبهێڵن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی ویلاتە یەکگرتووەکان، داوا لە خێزانی دیپلۆماتەکانی وڵاتەکەی لە ئۆکرانیا دەکات، کە وڵاتەکە جێبهێڵن.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2022 ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، نوسینگەی ڕاگەیاندنی ویلاتە یەکگرتووەکان، داوا لە خێزانی دیپلۆماتەکانی وڵاتەکەی لە ئۆکرانیا دەکات، کە وڵاتەکە جێبهێڵن. 

پێشووتر ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاندبوو، زانیارییان لایە کە ڕوسیا لە ئانوساتدایە بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا، بەم پێیە یەکەم هەنگاوی ئەمریکا، داواکردنە لە هاوڵاتییانی ئەمریکی دانیشتووانی ئۆکرانیا، وڵاتەکە جێبهێڵن. 

هەرچەندە لای خۆیانەوە ڕوسیا ڕەتیدەکەنەوە هیرش بکەنە سەر ئۆکرانیا، بەڵام بەپێیزانیارییەکانی ئەمریکا کە بڵاوی کردووەتەوە، 137 هەزار سەربازی ڕوسی لەسەر سنوری ئۆکرانیا جێگیرکراون. 

 

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی ئیکۆنۆمیک تایمز ئاماژە بەوەدەدا، بایدن پلانی ئەوەی هەیە، هەزار بۆ 5 هەزار یەکەی سەربازی بنێرێت بۆ ئۆکرانیا. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار