وه‌زاره‌تى دارایی‌ خشتەی موچەی سێ ڕۆژی بڵاوكردەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم خشته‌ى موچه‌ى مانگى یه‌كى 2022ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌ت‌ێكى ئاشكراكرد.

له‌و خشته‌یه‌ى موچه‌ى وه‌زاره‌تى داراییدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، سبەینێ‌ یەكشەممە 30ى 1ى 2022 موچەی وەزارەتی ناوخۆو بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەشدەكرێت.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، ڕۆژی دوشەممەش 31ى 1ى 2022 موچەی وەزارەتی شەهیدان‌و كەسوكاری شەهیدان‌و ئه‌نفالكراوان‌و زیندانیه‌ سیاسییه‌كان دابه‌شده‌كرێت له‌گه‌ڵ موچه‌ى لیوای یەك‌و دوی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاكانی نەوت‌و هێزه‌كانى زێرەڤانی‌و بەرگری فریاكەوتن.

به‌گوێره‌ى خشته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، ڕۆژى 1ى 2ى 2022 كه‌ ده‌كاته‌ ڕۆژى سێشه‌ممه‌، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ کرا، یەکەم وەزارەتی کە مووچەی وەرگرت، وەزارەتی تەندروستی بوو.

لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچە خۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن. حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار