قەبارەی بازرگانی هەرێم و توركیا گەیشتۆتە 20ملیار دۆلار

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی ھاوردە و ناردنکاران ڕایگەیاند:" قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان گەشتۆتە 20ملیار دۆلار"، ئاماژە بەوەشدەکات، "تورکیا پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ھەرێم پەرەپێدەدات".
ئەمرۆ شەممە 29ی کانوونی دووەمی 2022، مستەفا عەبدولرەحمان سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "تورکیا لە چەند ڕوویەکەوە پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ھەرێم پتەو دەکات و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی زیاتر دەکات".
وتیشی، "ساڵی ڕابردوو بە قەبارەی 20 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتان کراوە، لەو ڕێژەیەش بە بڕی 10 ملیار دۆلار لەگەڵ تورکیا و 7 ملیار دۆلار لەگەڵ ئێران و بە بڕی 3 ملیار دۆرلار تریش لەگەڵ وڵاتانی تر ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجامدراوە.
پێشتر لە بەیانێکدا، سەرۆکی یەکێتی پیاوانی خاوەنکاری تورکی-عێراقی ڕایگەیاند، بڕیارە لە مانگی ئایاری داھاتوودا لوتکەی وەبەرھێنان لە مێرسین ئەنجام بدرێت، یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێم و عێراقیش بۆ بەشداریکردن لەو لوتکەیە بانگھێشت کراون.
