سەرۆكی حكومەتی بەریتانیا نامەیەك بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا نامەیەک بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، پشتیوانی خۆی دەردەبڕێت بۆ خواستی نێچیرڤان بارزانی بۆ چاکسازیی لە ریزەکانی پێشمەرگە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی کانونی دوەمی 2022، بەپێی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامه‌يه‌كى له بۆريس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زيرانى به‌ريتانيا‌وه پێگەیشتووە كه تێیدا پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به سه‌قامگيريى درێژخايه‌نى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه و دوا سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانی بۆ له‌نده‌ن وه‌ك ده‌رفه‌تێكى گرنگ بۆ تاوتوێكردنى هاريكاريى نێوان هه‌ردوولا له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
له وه‌ڵامى نامه‌يه‌كى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا، بۆریس جۆنسن سه‌رۆكوه‌زيرانى به‌ريتانيا نووسیویەتی: "خۆشحاڵ بووم کە ئەیلوولی رابردوو لە لەندەن میوانداریم کردن، دوای ئەوەی ساڵى 2015 سەردانی هەولێرم کرد. بەریتانیا هاوبەشیمان زۆر بەرز دەنرخێنێت و پابەندی سەقامگیریی و ئاسایشی درێژخایەنی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق دەمێنێتەوە".
بۆریس جۆنس هه‌روه‌ها لە نامەکەیدا بۆ سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى نووسيويه‌تى: "دیدارەکه‌مان دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندیی نزیکمان و تاوتوێکردنی ئەو هاوکارییە زۆر گرنگەی کە دژ بە داعش هەمانە، هەروەها بۆ راگۆڕینەوەمان لەبارەی پرسە ناوچەییەکانەوە".
له به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌دا نووسيويه‌تى: "بە بیستنی باشتربوونی پەیوەندییەکانتان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ‌دا زۆر خۆشحاڵ بووم. هه‌روه‌ها بەریتانیا پشتگیریی لە خواستی بەڕێزتان بۆ چاکسازیی لە ریزەکانی پێشمەرگەدا دەکات".
