نەتەوەیەكگرتووەكان داوایەك لەلایەنەكانی عێراق دەكات
مستەفا كازمی پێشوازی لە جێنین پلاسخارت دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لەعێراق داوا لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەكات لەڕێگەی گفتوگۆوە كێشەكانیان چارەسەر بكەن.
نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە: مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە جینین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد و رەوشی سیاسی و ئەمنی و دوایین پێشھاتەكانیان تاوتوێ كرد.
وەك نوسینگەكەی كازمی ئاماژەی پێكردووە، لەو كۆبوونەوەیەدا پلاسخارت رایگەیاندووە، كۆمەڵی نێودەوڵەتی پشتیوانی عێراق دەكات لە روبەڕوبوونەوەی ململانێكان و داواشی كردووە ھێزە سیاسییەكان لەڕێی گفتوگۆوە كێشەكانیان چارەسەر بكەن.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی كردووەتەوە لەوەی، عێراق پابەندە بە پتەوكردنی پەیوەندییە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی لەپێناو سەقامگیری عێراق و ناوچەكە.

بابهتی پهیوهندیدار