مسعود بارزانی: دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" دەستپێشخەرییەکی سیاسیم خستووەتەڕوو و "پێشنیازم كردووە نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن."
ئەمڕۆ دووشهممه 31ی کانوونی دووەمی 2022، مسعود بارزانی پەیامێکی بۆ رای گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت "لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و رەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو."
لە پەیامەکەدا بارزانی دەشڵێت "لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیازم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و لەسەر چۆنیێتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان راوێژ بكەن."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا مسعود بارزانی هیوادارە ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و "لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت."
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو. لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن.
هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت.
مسعود بارزانی
٣١ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢
