سەرکردایەتیی یەکێتی بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح کۆدەبێتەوە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبنەوە و بەرهەم ساڵح ئامادەی كۆبونەوەكە دەبێت تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكەش پرسی سەرۆک کۆمار دەبێت.
وا بڕیار بوو دوێنێ یەكشەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆببنەوە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبونی بەرهەم ساڵح وەك تاكە كاندیدی یەكێتی بۆ دوبارە بونەوەی بە سەرۆك كۆماری عێراق كۆبونەوەكە دواخرا.
كۆبوونەوەكە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی دەكرێت.
تاوەكو ئێستا یەكێتی سوورە لەسەر هێشتنەوەی بەرهەم ساڵح وەكو تاكە كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، لە بەرامبەریشدا پارتی هۆشیار زێباریی كاندید كردووە.
بڕیارە رۆژی 7ی شوبات پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە سەرۆك كۆمار كۆببێتەوە، تاوەكو ئێستاش یەكێتی و پارتی هەریەكەیان كاندیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستە هەیە.

بابهتی پهیوهندیدار