وەزیری کارەبا: كەمكردنەوەی ئەمپێرەكانی پێوەری زیرەك بۆ زیادكردنی كارەبای هاوڵاتیان بووە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ناچاربون ئەمپێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر کەم بکەنەوە و ئەو بڕیارەش تا کۆتایی مانگی داهاتو بەردەوام دەبێت بەو ڕێگەیەش کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە حەوت کاتژمێرەوە بۆ 10 کاتژمێر زیادیکردوە".
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لەئیستادا بەرهەمهێنانی کارەبا لەکوردستان 3700 مێگاواتە و لەماوەی رابردودا بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما و پێدانی کارەبای زیاتر بە هاوڵاتیان، ناچاربون ئەمپێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر کەم بکەنەوە و ئەو بڕیارەش تا کۆتایی مانگی داهاتو بەردەوام دەبێت بەو ڕێگەیەش کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە حەوت کاتژمێرەوە بۆ 10 کاتژمێر زیادیکردوە".
وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، دانانی پێوەری زیرەک کاریگەری بەرچاوی هەبوە لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی کارەبا، بەجۆرێک بەهۆی بڕیاری کەمکردنەوەی ئەمپێرەکانی کارەبا.
وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردوە، بونی هەڵە لە پێوەری زیرەک ژمارەیەکی کەمە و لەناو زیاتر لە یەک ملیۆن هاوبەشی کارەبادا، بابەتێکی ئاساییە کە چەند هەڵەیەک هەبێت و ئەوانیش هەڵەی تەکنیکین و چارەسەرکراون.
