محەممەد حەلبووسی: سەردەمی دەستوەردانی دەرەکی بەسەرچوو

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدەم رایگەیاند: "سەردەمی دەستوەردانی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتەکانی عێراقدا بەسەرچوو؛ ئەمڕۆش چیاکان و بیابانەکانی عێراق بەرەو نەجەفی پیرۆز دەڕۆن بۆ دانوستاندن سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتێکی عێراقی نیشتمانی".

لەسەر پێشنیازی مسعود بارزانی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی گەیشتە نەجەف بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر؛ هاوکات هەردوو سەرکردەی سوننە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەریی سوننەکان چوونە نەجەف بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ رێبەری رەوتی سەدر.

محەممەد حەلبووسی لەگەڵ گەیشتنی بۆ شاری نەجەف لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند: "سەردەمی دەستوەردانی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتەکانی عێراقدا بەسەرچوو؛ ئەمڕۆش چیاکان و بیابانەکانی عێراق بەرەو نەجەفی پیرۆز دەڕۆن بۆ دانوستاندن سەبارەت بە حکومەتێکی عێراقی بەتەواوەتی نیشتمانی بێت، نە رۆژهەڵاتی بێت نە رۆژئاوایی".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار