ورده‌کاریی وه‌رگرتنى خوێندکارانی بیانى له‌هه‌رێمی کوردستان
6 ساڵ لەمەوپێش
هیوا غەفور
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى ئاماده‌کاریی ده‌کات بۆ وه‌رگرتنى سه‌دان خوێندکاری بیانى له‌هه‌رێمى کوردستان، ئه‌وه‌ى له زمان و ئه‌ده‌ب و مێژووى کوردى بۆ ئاسته‌کانى به‌کالۆریۆس و ماسته‌رو دکتۆرا، تێچووى خوێندنه‌که‌ش له ئه‌ستۆى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت.
عه‌باس ئه‌کره‌م وتەبێژی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى به راگه‌یاند « 450 که‌س له‌وڵاتانى دنیاوه داواکارییان بۆ خوێندن له‌بوارى زمان و ئه‌ده‌ب و مێژوو و که‌لتورى کوردی پێشکه‌شکردووه، که له‌چوارچێوه‌ى پرۆگرامى کوردسکۆلهرشیپ، بڕوانامه‌ى به‌کالۆریۆس به‌ده‌ستده‌هێنن»
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ورده‌کارییه‌کانى کورد سکۆله‌رشیپ-ى بۆ ئاشکراکردو وتى « پرۆگرامی کورد سکۆلەرشیپ لە دەستپێشخەرییەکى نوێى وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستییه بۆ بایەخدان بەزمان و ئەدەب و کەلتورى کوردى».
وتیشی «له‌لایه‌ن فێرخوازانى دونیاوه گه‌وره‌ترین پێشوازى لێکراوه‌و فێرخوازانى زۆربه‌ى وڵاتانى (ئاسیا، ئه‌فریقیا، ئه‌مریکا، که‌نه‌دا، ئه‌مریکاى لاتین، ئه‌وروپا و وڵاتانى دراوسێ) داواکارییان پێشکه‌شکردووه«.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، له‌باره‌ى بڕى تێچوون و ئه‌و یارمه‌تییه داراییه‌ی بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد کۆى تێچووى ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه دابینده‌کرێت.
له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و پرۆگرامه‌دا (٢٠) سکۆلەرشیپ بۆ خوازیارانى نێودەوڵەتى (جگە لەنەتەوەى کورد‌و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان و عێراق) بۆ تەواوکردنى خوێندنى (بەکالۆریۆس) لەبوارەکانى زمان و ئەدەب و دیراساتى کوردى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩) ده‌بێت.
له‌باره‌ى مه‌رجه‌کانى ئه‌و خوێندکاره‌ى که‌بیه‌وێت بخوێنێت وتى «پێویستە پێشکەشکار هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بێت و کۆپى ئۆرجیناڵى بڕوانامەکانى بەنمرەوە پێشکەشبکات، هه‌روه‌ها ئاستى توانستى زمانى ئینگلیزى لە (٤.٥)ى ئایڵتسى هه‌بێت».
عه‌باس ئه‌کره‌م سه‌باره‌ت به‌و که‌سه بیانیانهى دێنه هه‌رێمى کوردستان به چ زمانێک ده‌خوێنن وتى «خوێندن لەئاستى بەکالۆریۆس بەدرێژایی ماوەی خوێندنەکە بەزمانى کوردى دەبێت و ماوەى خوێندنیش چوار ساڵە، جگە لەساڵى یەکەم کەساڵى ئامادەکارییە (فاوندەیشن) و تایبەت دەبێت بە فێربوونى زمانی کوردی، خوێندنەکەش لەیەکێک له‌زانکۆکانى (سەڵاحەدین/هەولێر، سلێمانى، دهۆک، سۆران و کۆیە) دەبێت.»
ئه‌و کاندیدانه‌ى وه‌رده‌گیرێن مانگانە بڕى (٦٠٠$)ى بۆ بژێوى پێدەدرێت و شوێنى مانەوەیان (بەشی ناوخۆیی)یان بۆ دابینده‌کرێت و ساڵانەش (١٠٠٠) دۆلارى بۆ خەرجى سەفەر سه‌رفده‌کرێت، جگە لەوڵاتانى کیشوەرى ئەمریکاو ئوستورالیا، کە ساڵانە بڕى (١٥٠٠) دۆلاریان بۆ خەرجدەکرێت وەک خەرجى سەفەر.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئه‌وه‌شى وت « سەرجەم خەرجیەکانى پرۆسەى وەرگرتنى (ڤیزا) له‌ئه‌ستۆى وه‌زاره‌ت ده‌بێت و 500 دۆلاریشى وه‌کو بیمه‌ى ته‌ندروستى پێده‌درێت».
ئه‌مه یه‌که‌مین سکولهرشیپه که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره له‌مساڵدا خوێندکارانى به‌کالۆریۆس وه‌ربگیرێن و له‌ساڵانى داهاتوودا خوێندکارانى ماسته‌رو دکتۆراش وه‌ربگیرێن.