عەلی قەرەداغی: داوا لەسەرجەم پیاوان و ژنانی مسوڵمان دەکەم خۆیان لە ستەمکاری بپارێزن و پشتیوانی ستەمکاری نەکەن
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عەلی قەرەداغی رایگەیاند: " داوا لەسەرجەم پیاوان و ژنانی مسوڵمان دەکەم لەئاستی خێزانەکانیان و کۆمەڵگاکانیان خۆیان لە ستەمکاری بپارێزن و پشتیوانی ستەمکاری نەکەن".
ئەمڕۆ دووشهممه 31ی کانوونی دووەمی 2022، عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی مسوڵمان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، داوا لەسەرجەم پیاوان و ژنانی مسوڵمان دەکات لەئاستی خێزانەکانیان و کۆمەڵگاکانیان خۆیان لە ستەمکاری بپارێزن و پشتیوانی ستەمکاری نەکەن.
ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی مسوڵمان جەختی لەوەكردەوە:" پێویستە هەموان خۆیان رزگاربکەن لە هەمو جۆرە ستەمکردنێک، "وەک شێخ محەمەد عەبدەش دەڵێت: هەر هێزێک ملکەچی دادپەروەری نەبێت چارەنوسی لەناوچونە".

بابهتی پهیوهندیدار