مەزڵوم عەبدی: لە هێرشەكەی حەسەكە 374 چەكداری داعش كوژراون

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، لەماوەی 10 رۆژی ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی گرتوخانەی غوێران (سناعە) لە حەسەكە، 121 كەس لە رۆڵەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهیدبون و 374 چەكداری داعش كوژراون.

جەنەراڵ، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەپەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەروداوەكانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی گرتوخانەی غوێران (سناعە) لە حەسەكە 121 كەس لە رۆڵەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهیدبون.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەروو كە" شەهیدان سەلماندیان كە تینوی ئازادین، رۆڵەكانمان لە باوكان و كوڕان بە كورد و عەرەبەوە مایەی شانازی ئێمە و هەمو ئازادیخوازانی جیهانن".

 هاوكات، ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هەسەدە بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی زیندانی سەناعە (غوێران) لە حەسەكە 374 چەكداری داعش كوژراون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار