بایدن: لە ڕۆژئاڤا جێگرەوەی ئەبوبەكر بەغدادیمان كوشت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند:" بە فەرمانی من، سوپای ئەمریکا لە باکووری رۆژئاوای بە شێوەیەکی سەرکەوتوو ئۆپەراسیۆنێکی دژەتیرۆریان ئەنجامدا بۆ پاراستنی گەلی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان، بۆ سەلامەتیی جیهان. بەهۆی هێزە چەکدارە ئازا و بەئەزموونەکانمانەوە، ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی، خەلیفەی داعشمان کوشت".
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا رایگەیاند: "شەوی رابردوو بە فەرمانی من، هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە باکووری رۆژئاوای بە شێوەیەکی سەرکەوتوو ئۆپەراسیۆنێکی دژەتیرۆریان ئەنجامدا بۆ پاراستنی گەلی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان، بۆ سەلامەتیی جیهان. بەهۆی هێزە چەکدارە ئازا و بەئەزموونەکانمانەوە، ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی، خەلیفەی داعشمان کوشت".
سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت، سەرجەم ئەمریکییەکان لەو ئۆپەراسیۆنە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە لەوبارەیەوە ئەمڕۆ پەیامێکی دەبێت.
جۆ بایدن جگە لە کوژرانی خەلیفەکەی داعش لە راگەیێندراوەکەیدا باسی لە کوژرانی هیچ هاووڵاتییەکی سڤیل نەکردووە.
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئەمریکا لە ئیدلب:...
ئەمڕۆ 03-02-2022 وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن رایگەیاند، لە باکووری رۆژئاوای سووریا ئۆپەراسیۆنێکیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە بەبێ ئەوەی هیچ سەربازێکی ئەمریکی زیانی پێبگات. ئاژانسە هەواڵییەکانیش باسیان لەوە کرد کە بەهۆی ئەو هێرشەوە "12/13 کەسی سڤیل کوژراون".
جۆن کێربی، گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، "هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکا لەژێر کۆنترۆڵی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی دژە تیرۆریان لە باکووری رۆژئاوای سووریا ئەنجامدا. ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتوو بوو. هیچ زیانێکی گیانی بە سەربازانی ئەمریکی لێنەکەوتەوە".
ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز لە زاری دانیشتووانی ناوچەکەوە بڵاویکردووەتەوە، "12 کەسی سڤیل لە ئۆپەراسیۆنە دوو کاژێریەکەدا کوژراون". ئاژانسی ئەنادۆڵیش ئاماژەی بەوە کردووە، ژمارەی کوژراوەکان 13 کەسن.
وەزرەتی بەرگریی ئەمریکا لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بە کوژرانی خەڵکی سڤیل نەکردووە.
