قوباد تاڵەبانی: دەبێت ھەموومان پێکەوە کاری سەختبکەین بۆ دۆزینەوەی سەرچاوە ڕیشەییه‌کانى داعش

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە  و رایگه‌یاند:" کوشتنی ئەبوئیبراهیم ئەلقورەیشی هەنگاوێکی گەورەیە بۆ بەردەوامیی جەنگان دژی داعش. لەناوبردنی سەرکردەکانیان کارێکی گرنگە".

قوباد تاڵەبانی جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان  پەیامێکی بڵاوکردەوە  و رایگه‌یاند:" کوشتنی ئەبوئیبراهیم ئەلقورەیشی هەنگاوێکی گەورەیە بۆ بەردەوامیی جەنگان دژی داعش. لەناوبردنی سەرکردەکانیان کارێکی گرنگە بەڵام دەبێ ھەموومان پێکەوە کاری سەختبکەین بۆ دۆزینەوەی ئەو سەرچاوە ڕیشەییانە کە ھۆکارن بۆ دروستبوونی ئەم جۆرە ڕێکخستنانەی وەک داعش، لە نێویشیاندا ھەژاری و نائومێدی".

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کوشتنی ئەو سەرکردەیەی داعشی لە ماڵەکەی خۆی لە باکووری سووریا لەلایەن هێزە تایبەتەکانی وڵاتەکەیەوە راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، لەکاتی گەمارۆدانیدا خۆی تەقاندووەتەوە و چەند کەسێکی لە خێزانەکەی بەو هۆیەوە کوژراون. 


دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی: 

"کوشتنی ئەبوئیبراهیم ئەلقورەیشی هەنگاوێکی گەورەیە بۆ بەردەوامیی جەنگان دژی داعش. لەناوبردنی سەرکردەکانیان کارێکی گرنگە؛ بەڵام دەبێ ھەموومان پێکەوە کاری سەختبکەین بۆ دۆزینەوەی ئەو سەرچاوە ڕیشەییانە کە ھۆکارن بۆ دروستبوونی ئەم جۆرە ڕێکخستنانەی وەک داعش، لە نێویشیاندا ھەژاری و نائومێدی."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار