حکومه‌تى هه‌رێم: پێش جه‌ژن موچه‌ى سه‌رجه‌م موچه‌خۆران دابه‌شده‌که‌ین

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

راوێژکاری میدیایی قوباد تاڵهبانى جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم ئاشکرایدهکات بهپێى ئهو داهاتهى لهبهردهستیاندایه، موچهى مانگى ئایاری سهرجهم موچهخۆران پێش جهژن دابهشدهکرێت.

سهمیر ههورامى، راوێژکاری میدیایی قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم لهسهر پرسی ههڵبژاردنى پهرلهمان و مووچهو نهوت بۆ ‌هاوڵاتی قسهى کردو ئاماژهى حکومهت سهقفێکى زهمهنى دیارى نهکردووه بۆ کۆتایى هێنان بهپاشهکهوتى موچه.

ههروهها باسى ئهوهشیکرد کهدوێنێ سێشهممه گفتوگۆ لهسهر ئامادهکاریهکانى پرۆژهى بودجهى 2019 لهئهنجومهنى وهزیران کراوهو  وهزیرى دارایى و ئابورى ههموو ئامادهکارییهکانى خستۆتهڕوو، که لیژنهیهک دروستکراوه بههاوکارى لهگهڵ وهزارهتهکان داهاتهکان و خهرجییهکان دیارى دهکرێن بهخهمڵێندراوى، «حکومهتى ههرێم ساڵى داهاتوو لهسهر بنهماى ئهو بودجهیه داهات و خهرجیهکانى رێکدهخات».

ههروهها سهمیر ههورامى وتیشى» حکومهت سهقفێکى زهمهنى دیارى نهکردووه بۆ کۆتایى هێنان بهپاشهکهوتى موچه، بهڵام حکومهتى ههرێم رایگهیاندوه لهگهڵ بهرزبونهوهى نرخى نهوت و بهردهوام ناردنى 317 ملیار دینارهکهى بهغدا بهشه بودجهى ههرێم بهردهوام له زیادبوندایه، ئهگهر یاساى چاکسازى ههرێم که لهپهرلهمانه جێبهجێى بکهین سهد لهسهد پاشهکهوتى موچه ههڵدهگرین».

دوێنێ نرخى یهک بهرمیل نهوتى برێنت به 74 دۆلار بووهو حکومهتى ههرێم ئهوهى باسکردووه کهبۆ ههر بهرمیلێک نهوت 10 دۆلار کهمتر دهیفرۆشێت و بهو پێیه بێت حکومهتى ههرێم مانگانه نزیکهى 600 ملیۆن دۆلار نهوت دهفرۆشێت.

بهڵام سهمیر ههورامى وتى »ئێستا حکومهتى ههرێم رۆژانه 310 ههزار بهرمیل نهوت ههنارده دهکات و داهاتهکهى زۆر کهمتره لهو 600 ملیۆن دۆلارە که تۆ باسى دهکهیت».

ئهوهشى رونکردهوه حکومهتى ههرێم ههر پرسى موچهى نیهو ئهنجومهنى نهوت و گازى حکومهتى
هه
رێم بڕیاریداوه کهکهرتى تایبهت ببوژێننهوهو مانگانه پاره دهدرێتهوه بهبهڵێندهران.

سهبارهت بهپرسی ههڵبژاردنهکان وتی «لهکۆبونهوهکانى نێوان لایهنهکان باسى دواخستنى ههڵبژاردن کراوه، بهڵام هیچ لایهنێک بهڕهسمى راینهگهیاندووه کهههڵبژاردن دوابخرێت».

له 12ى ئایار ههڵبژاردنى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق کراوه، بڕیاره له 30ی ئهیلول ههڵبژاردنى پهرلهمان بکرێت.

ئاماژهى بهوهکرد حکومهتى ههرێم ئامادهکارى دهستپێکردووه بۆ  ئهوهى لهمانگى 12ى ئهمساڵ لهگهڵ ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاکانى عێراق و ئهنجومهنى پارێزگاکانى ههرێم بکرێت، وتى «لهماوهى شهش مانگ ناکرێت سێ ههڵبژاردن ئهنجامبدرێت بهپێى ههموو پێوهرێکى نێودهوڵهتى زهحمهته بهتایبهت بۆ هاوڵاتیان».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار