سەلیم شوشکەیی بۆ هاوڵاتی: حکومه‌تى هه‌رێم زه‌مانه‌تى ئه‌منیم بکات ده‌چمه‌وه هه‌ولێر
فۆتۆ: هاوڵاتی
6 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
سه‌لیم شوشکهیى، په‌رله‌مانتارى خولى پێشووى عێراق که له‌هه‌ڵبژاردنى 12ی ئایاردا وه‌کو کاندیدی براوه‌ى کۆمه‌ڵ ده‌رچوو، له‌لایه‌ن ئاسایشى گشتى هه‌ولێر فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌رچووه‌و تۆمه‌تبار کراوه به‌په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ »داعش»، ئاماژه به‌وه ده‌کات که راینهکردوهو ئاماده‌یه بچێته به‌رده‌م دادگایه‌کى بێلایه‌ن و ده‌شڵێت چاوه‌ڕێى ره‌وینه‌وه‌ى مهترسیهکانهو بۆ چونه‌وه هه‌ولێر داواى زه‌مانه‌تى ئه‌منى له‌حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات.
سه‌لیم شوشکهیى،که لهبارهگاى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵى ئیسلامى لهسلێمانىئهم چاوپێکه‌وتنه ئه‌نجامدرا، داعش به‌گروپێکى »ته‌کفیر» ناوده‌بات و جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌ى ئاسایشى هه‌ولێر تۆمهتهو که‌یسێکى سیاسیه نه‌ک یاسایى.
هاوڵاتى:: ماوه‌یه‌ک ئاسایشى هه‌ولێر چونه‌سه‌ر ماڵه‌که‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى هه‌ولێر باسى له‌وه‌کرد که ئێوه په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ »داعش» هه‌یه، دۆسیه‌که گه‌یشتوه به‌کوێ و ئه‌و ماوه‌یه له‌کوێ بوون؟
سه‌لیم شوشکهیى: به‌نیازى چاره‌سه‌ر بۆ خۆم له‌گه‌ڵ دوو برام له‌ئێران بووم، له‌تاران بووم ته‌له‌فونیان کرد هێزى ئاسایش هاتوه‌و ماڵه‌که‌یان پشکنیوه‌و ته‌نها هاردى کامێراى ده‌ره‌وه‌یان بردووه‌و هیچ شتێکى تریان ده‌ستکارى نه‌کردووه.
که‌ئاسایش چونه‌ته ماڵه‌که‌م له‌پڕ هاتونه‌ته ژورێ به‌بێ له‌ده‌رگادان ئه‌وه بۆ خۆى جێگه‌ى نیگه‌رانیه‌و پێچه‌وانه‌ى یاسایه، له‌ڕوى مامه‌ڵه‌وه مامەڵهى توندیان نه‌کردوه‌و وتویانه م.سه‌لیم شوشکهیى له‌کوێیه که پشکنینیان ته‌واو کردووه ته‌نها ئه‌و هاردهیان بردووه.
هاوڵاتى: به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایش تۆمه‌تبارى کردیت به‌په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ »داعش» هۆکار چیه؟
سه‌لیم شوشکهیى: ئه‌وه تۆمه‌تێکى سیاسیه بۆم هه‌ڵبه‌ستراوه، کاتێک کێشه که‌وته نێوان کۆمهڵو پارتى له‌سه‌ر پرسى یاساى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم گرفت دروستبوو کۆمه‌ڵ نه‌چوه ژێربار.
ساڵى 2014 سه‌رقاڵى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بووین بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وان بۆ لێدانم وه‌ک بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌کاریان هێنا که گوایه به‌نده خه‌ڵکم هانداوه بچێت بۆ سوریا که ئه‌وکاته داعش نه‌بوو، خه‌ڵک هاوسۆزى بۆ گه‌لى سوریا ده‌رده‌بڕى وڵاتانى جیهان قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌کرد.
ئه‌وکات ئێمه له یه‌کێتى زانایان کۆبونه‌وه‌مان کرد ئه‌و کهسەى به‌نیازە بچێته سوریا روبه‌ڕوى به‌شار ئه‌سه‌د ببێته‌وه شه‌رعیه یان نا، فهتوایهکمان ئه‌وکاته بڵاوکرده‌وه که دروست نیه هیچ گه‌نجێک و هیچ که‌سێک بچێته سوریا‌و فیتنه‌یه‌که بۆ مسوڵمانان گیراوه‌ته‌وه، ئه‌و فه‌توایه ده‌یان گه‌نجى گێڕایه‌وه له‌وه‌ى بچێته سوریا.
وه‌ختى خۆى ئاسایش له 2014 دۆسیه‌یه‌کیان له‌سه‌ر من کرده‌وه ناردیانه به‌غدا، حاکمه‌کان وتیان ئه‌وه‌ى بڕیارى له‌سه‌رداوه ده‌بێت بگیرێت، چونکه ئه‌مه هه‌مووى ساخته‌کاریه، ئه‌وکاته هه‌ر به‌په‌له ئاسایشى هه‌ولێر داواکه‌یان کێشایه‌وه.
هاوڵاتى: ئایا ئاسایش به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌سته بۆ تۆمهتبارکردنتان یا بهدۆسیهیهکى سیاسى ده‌زانن؟
سه‌لیم شوشکهیى: هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان له‌به‌رده‌ست نیه، ته‌نها بۆ ناشیرینکردنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى و به‌نده ئه‌و کاره‌یان کردووه که له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌زاران ده‌نگم به‌ده‌ستهێناوه‌و ده‌رچووم بۆ خولى نوێى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
داعش هێزێکى ته‌کفیرییه باوه‌ڕى به‌هیچ موئه‌سه‌ساتى په‌رله‌مانى نیه، کاندیدى په‌رله‌مانى له‌موسڵ هه‌بووه داعش سهریبڕى، له‌به‌رئه‌وه‌ى خۆى کاندیدکردبوو کهدهرنهچوو بوو بۆ هه‌ڵبژاردن.
به‌کارهێنانى که‌لیمه‌ى داعش که‌پارتى دوو که‌ناڵى زه‌به‌لاحى گه‌وره‌یان له‌ده‌سته ده‌یانه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى پێ بشکێنن، ئه‌و ده‌نگه‌ى ئه‌مجاره به‌نده هێناویەتى پارتى پێى ناڕه‌حه‌ته.
هاوڵاتى: بۆ ناچیته دادگا مادام باس له‌وه ده‌که‌ن که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کتان له‌سه‌ر نیه؟
سه‌لیم شوشکهیى: ئه‌وان باسى ئه‌وه ده‌که‌ن کهههرێمى کوردستان یه‌ک پارچه‌یه، ئه‌گه‌ر خۆیان رێز له‌ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌گرن داوا ده‌که‌ن کهکهیسى تۆمه‌تبارانى خۆیان بچێته هه‌ولێر، ئێمه‌ش داوا ده‌که‌ین بێته سلێمانى یا به‌غدا، شتێکى یاساییه‌و پێویست به‌وه ناکات پێى قه‌ڵس بن.
هاوڵاتى:لهخۆپیشاندانى مامۆستایانى ئه‌مساڵدا «الله اکبر»ت کرد‌و وتت جیهاده، له‌کاتێکدا فه‌رمانبه‌ران بۆ موچه‌ى خۆیان هاتنه‌سه‌ر شه‌قام؟
سه‌لیم شوشکهیى: له‌هه‌ولێر وه‌ک مامۆستایه‌کى ئاینى تا کۆتایى خۆپیشاندانه‌کان لهگهڵیاندابووم، گه‌نجانى هه‌ولێر زۆر له‌گه‌ڵمانن، ئه‌و خۆپیشاندانه بوه‌هۆى ئه‌وه‌ى که‌حکومه‌ت بهبڕیارهکهیدا بچێته‌وه، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى بێتاقه‌ت کرد‌و هێرشیان کرده‌سه‌رمان و برینداریان کردین، جا هه‌ستاون ئه‌و جۆره فلیمانهیان دروستکردووه. که‌سێک لهپۆستێکدایه نابێت ئیستغلالى بکه‌یت بۆ ناشیرینکردنى به‌رانبه‌رت، ئایا به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى گشتى هه‌ولێر بۆى هه‌یه حوکمى کۆتایى به‌سه‌ر مندا بدات یان ئیشى دادگایه.
هاوڵاتى:کۆمه‌ڵ هیچ کات له‌سه‌ر وتاره‌کانت ره‌خنه‌یان لێگرتویت؟ که وتاره‌کانت توندن؟
سه‌لیم شوشکهیى: وتارى من توند نیه، هه‌موو وتاره‌کانم که 500 بۆ 600 وتارن هه‌مووى لاى خۆم ئه‌رشیفه، کۆمه‌ڵ هیچ شتێکیان له‌سه‌ر وتاره‌کانم پێ رانهگهیاندوم.
ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن وتاره‌کانى تونده، فه‌رمون با لیژنه‌یه‌ک پێکبهێندرێت لێپرسینه‌وه بکه‌ن، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى سێ‌جار له‌سه‌ر وتاره‌کانم خه‌ڵاتیان کردووم.
هاوڵاتى: تێڕوانینت بۆ جیهادو شه‌هاده‌ت چیه، ئێستا ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ره‌خنه‌ى له‌ده‌سه‌ڵات هه‌بێت ده‌بێت خه‌ڵک چه‌ک هه‌ڵبگرێت یان رێکارى مه‌ده‌نى بگرێته‌به‌ر؟
سه‌لیم شوشکهیى: وشه‌ى جیهاد ئه‌وانه موستهڵهحى قورئانن، ده‌بێت هه‌موو ئه‌وانه له‌شوێنى خۆى به‌کاربهێندرێت، وشه‌ى جیهاد زانایان ده‌فه‌رمون زیاتر له 30 واتاى هه‌یه، له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا باشترین وه‌سیله بۆ ده‌ستاوده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵات لابردنى سته‌م بریتیه له‌هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت خه‌ڵک هان بده‌ین بچێته سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان، له‌وێوه ده‌سه‌ڵاتێکى دادوه‌ر بۆ هه‌رێمى کوردستان به‌رقه‌رار بکه‌ین، ئه‌وه باشترین وه‌سیله‌یه.
هاوڵاتى: کۆمه‌ڵێک گه‌نجى زۆر چونه ناو داعش، به‌شێکى زۆریان کوژران، راتان چیه له‌سه‌ریان؟
سه‌لیم شوشکهیى: گه‌نجانى کوردستان ده‌بێت پابه‌ند بن به قسه‌ى زانایانى ئاینى خۆمانه‌وه، به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵێک له‌گه‌نجان پابه‌ند به قسه‌ى کۆمه‌ڵێک زانا له فه‌یسبوک یا وڵاتانى سعودیه دەبن. ئێمه زانا‌و مه‌کته‌بى فه‌تواى خۆمان هه‌یه، ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وێ. پێموایه شتێکى خراپ بوه گه‌نجى ئێمه بچێته شوێنى تر بسوتێت، ده‌بێت هه‌موو رێگایه‌ک بگرینه‌به‌ر، گه‌نجانى ئێمه له‌ناو وڵاتى خۆمان خزمه‌ت به‌وڵاته‌که بکه‌ن.
وه‌ختى خۆى له‌په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه‌یه‌کم پێشکه‌شى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کرد‌و ده‌نگى له‌سه‌ردراو کرایه پرۆگرام له‌قوتابخانه‌کان، که چۆن بتوانین روبه‌ڕوى فکره‌ى توندڕه‌وى ببینه‌وه، له‌په‌رله‌ماندا یه‌کێک بووم له‌و که‌سانه‌ى توندبوین له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه به‌ده‌نگ و ره‌نگ لاى خۆم پارێزراوه.
تاکه په‌رله‌مانتار بووم داواى دروستکردنى لیژنه‌مان کردووه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که په‌یوه‌ندى نه‌وت و غازیان له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌بووه، ئه‌وکاته کۆمه‌ڵێک به‌رپرسى هه‌رێم تێوه گلان ته‌نانه‌ت له راده‌ستکردنى شه‌نگال، له‌بابه‌تى پێدانى کۆمه‌ڵێک ئوتومبێل به‌داعش هه‌تا ئه‌وانه‌ى هاوکارى فکره‌ى توندڕه‌وى داعش ده‌که‌ن، پێویسته په‌رله‌مانى عێراق به‌دواداچونیان بۆ بکات و سزاى حه‌قیقى خۆیان وه‌ربگرن، ئێمه‌ى ئیسلامى چ تۆمه‌تێک هه‌یه بیده‌نه پاڵمان له‌غه‌یرى ئه‌وه، خۆ ناتوانن بڵێن سه‌لیم شوشکهیى ئه‌وه‌نده بیره نه‌وتى هه‌یه‌و گه‌نده‌ڵى کردووه.
هاوڵاتى: ئایا له‌نێوان کۆمهڵو پارتى گفتوگۆ کراوه له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه؟
سه‌لیم شوشکهیى: دۆسیه‌ى سیاسى به سیاسى چاره‌سه‌ر ده‌بێت، شتێک که بنه‌ماى قانونى نه‌بێت ناتوانن، فه‌رموو ته‌حه‌دا ده‌که‌م بینرێنه هه‌ر دادگایه‌کى تر ئاماده‌م بچم، به‌ڵام لهحهقى خۆم خۆش نابم به‌رانبه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ى که به‌منیان وتووه، سکاڵام له‌دادگاى تێههڵچونهوهى سلێمانى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاسایش تۆمارکردووه با بێته به‌رده‌م دادگا، با ئه‌و بیسه‌لمێنێت، منیش له‌وێ دهلیلهکانى خۆم ده‌هێنم حاکمیش با بڕیارى خۆى بدات.
هاوڵاتى: ئایا کونسوڵخانه‌کان ئاگادارى ئه‌م دۆسیه‌یه‌ن؟
سه‌لیم شوشکهیى: ئێمه هه‌موو کونسوڵخانه‌کانمان ئاگادرکردۆتهوهو یونامیش به‌هه‌مان شێوه، ئه‌مریکا ته‌له‌فونى بۆ کۆمه‌ڵى ئیسلامى کردووه‌و ئیدانه‌ى چونه سه‌رماڵى منیان کردووه، نوێنه‌رى فه‌ره‌نساش له‌هه‌رێم به‌هه‌مان شێوه.
هاوڵاتى:پێناسه‌ت بۆ گروپى داعش چیه؟
سه‌لیم شوشکهیى: داعش هێزێکى ته‌کفیری بوون، پێش ئه‌وه‌ى مه‌ترسى بن بۆ هێزه عه‌لمانییه‌کان مه‌ترسى بوون بۆ سه‌ر هێزه ئیسلامییه‌کان و موسڵمان، بون به‌مایه‌ى شهرمهزایى هه‌موو ئومه‌تى ئیسلام. ئه‌وه‌ى به‌رانبه‌ر به ئێزیدییه‌کان کردى هه‌ر هه‌مووى پێچه‌وانه‌ى ده‌قه‌کانى قورئان و سونه‌ت بووه.
ئه‌وکاته‌ى داعش له‌هه‌ولێر نزیکبووه‌وه زۆر به‌حه‌ماسه‌ته‌وه له‌سێ وتاردا دژى داعش قسه‌م کردووه که هه‌ندێ مه‌لا هه‌بوون نه‌یانده‌وێرا قسه به‌داعش بڵێن، ئه‌و کاته‌ى خه‌ڵک ویستى له‌هه‌ولێر رابکات پارێزگارى هه‌ولێر داواى لێ‌کردین که‌خه‌ڵک خۆڕاگر بکه‌ین، ئێمه بوین داوامان له‌خه‌ڵک کرد خۆڕاگربن و ئه‌وکات وتم هه‌ر که‌سێک ده‌ستى چه‌ک ده‌گرێت بۆ شه‌ڕ دژى داعش چه‌ک هه‌ڵبگرێت.
هاوڵاتى: تا ئه‌وکاته‌ى ده‌رئه‌نجامى کۆتایى هه‌ڵبژاردنى عێراق یه‌کلاده‌کرێته‌وه ناچیته‌وه هه‌ولێر؟ که وه‌ک پێشتر وترا راتان کردووه؟
سه‌لیم شوشکهیى: به‌نیازم بچمه‌وه هه‌ولێر، به‌ڵام چاوه‌ڕێى هه‌ندێ ئه‌نجام ده‌که‌م که‌دادگا بتوانێت بێلایه‌ن بێت، ئێستا ژیانمان که‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه، ده‌بێت وهزعێکى ئه‌منى بۆ من دروستبکرێت بچمه‌وه هه‌ولێر، تۆ مه‌به‌ستته پێش ئه‌وه‌ى بگه‌مه مه‌حکه‌مه بکوژرێم که تۆمه‌تى داعشم بۆ ههڵدهبهستى، چاوه‌ڕێى ره‌وینه‌وه‌ى مهترسیهکانم و حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت زه‌مانه‌تى ئه‌منى بۆ من دروستبکات.
ئێمه له‌و که‌سانه نین که رابکه‌ین و هه‌ڵبێین، دیاره کێ به‌هه‌ڵهاتن و راکردن مه‌شهوره، شه‌ش هه‌زار که‌سى ئێزیدى کرایه کۆیله لاى داعش، فهمون کێبوون کێیان لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کرا، کوا چه‌ندیان هێنایە سه‌ر شاشه‌کانیان، هیوادارین ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریمان هه‌بێت بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ئه‌م دۆسیانه.