نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ وەفدێكی ئەمریكی گرنگيى هاريكارى پێشمەرگە تاوتوێدەكەن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جەنەراڵ کیس فلپس، بەرپرسى باڵاى سەربازى و بەرپرسى نووسینگەى هاریکاریى ئەمنیى ئەمریکى لە عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كانى عێراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش تاوتوێكران و جه‌خت له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرايه‌وه، به‌تايبه‌تيش له‌و ناوچانه‌ى بۆشاييى ئه‌منییان تێدايه."
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوايين هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا کراوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مريكايان بۆ پرۆسه‌كه و بۆ پێشكه‌شكردنى مه‌شق و راهێنان به پێشمه‌رگه به پێويستزانى.
وەفدەكه سوپاسى رۆڵی نێچيرڤان بارزانييان له پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌دا كردووە.
وەفدەكه ئه‌مريكييه‌کە دووپاتیکردووەتەوە كه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى داعش بۆ ئه‌مريكا "كارى له‌پێشينه‌يه" و له‌و پێناوه‌شدا له نزيكه‌وه له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوکات "خۆشحاڵيى خۆيشيان به هاوكاريى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ده‌ربڕى."
"په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له سووريا و دۆخى كه‌مپى ئه‌ل هۆل له سووريا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى شه‌ڕ له ئۆكرانيا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش" لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندە ئەمریکییەکەدا باسکراون.
