ناتۆ: سەرباز و فڕۆکەی سەربازی نانێرێت بۆ پاڵپشتیی کیێڤ

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سکرتێری گشتی ناتۆرایگەیاند:" هاوپەیمانێتیی ناتۆ نایەوێت ببێتە بەشێک لە کێشەکە و سەرباز و فڕۆکەی سەربازی نانێرێت بۆ پاڵپشتیی کیێڤ".
سکرتێری گشتیی ناتۆ لە پۆڵەنداوە لەبارەی جەنگی روسیا و ئۆکراینا قسەی کرد، وتی، "پووتین ئاشتی لە ئەوروپا تێکداوە."
سکرتێرەکەی ناتۆ جەختیکردەوە کە "بەرگری لە هەموو بستەخاکێکی" سەر بە ناتۆ دەکەن.
لەبارەی ناردنی سەرباز بۆ ئۆکراینا و پاڵپشتیی وڵاتەکە، ستۆڵتنبێرگ وتی، "هێرشی رووسیا بەتەواوی قبووڵنەکراوە و لەلایەن بێلاڕووسەوە پاڵپشتی دەکرێت."
ئەمڕۆ شەش رۆژە هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا دەستیپێکردووە. رووسیا هێزێکی زۆری بەرەو کیێڤ جووڵاندووە و بەیانیی ئەمڕۆ لە دەروازەکانی شاری خێرسۆن خاڵی سەربازییان دانا. هاوکات بە مووشەک نێوەڕاستی خارکیڤیان کردە ئامانج.

بابهتی پهیوهندیدار