حاكم رزگار: ئەگەر دادگا بەهێزو عادیل نەبوو دەسەڵاتە دەڕوخێنێت و ناوبانگی وڵاتەكەش تێكدەچێت
3 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: مەزهەر كەریم
دادوەر رزگار حەمە ئەمین لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی دەڵێت:" ئەگەر دادگا بەهێزو عادیل نەبوو زیانی گەورە بەرعەدالەتو ئابوریو ئاستی كۆمەڵایەتی دەكەوێت زیانی گەورە بەر دەسەڵاتی سیاسی خۆشی دەكەوێت زۆر جاریش ئەو دەسەڵاتە دەڕوخێنێت ناوبانگی وڵاتەكەش تێكدەچێت".
دادوەر رزگار حەمە ئەمین پێشی وابوو: ئەگەر دادگا سەربەخۆنەبوو وڵاتەكە نابێتە دیمكراتی بێگومان یەك لە بنەماسەرەكیەكانی سیستەمی دیموكراسی بێلایەنو بەتواناییو ئازایی هەق بێژی دادوەرو دادگاكانیەتی و وتی:" دادوەری سەربەخۆ ئەوەیە ویژدانی زیندوەوە قانونی دروستو پێشكەوتو بێت سەربە زانستی دروست بێت نابێت بشبێتە دكتاتۆر بەهۆكارێكەوە لەناوكارەكەیدا یان لەدەرەوەی كارەكەش پێویستە ڕەچاوی ستانداردنی نێودەوڵەتی بكات بۆ دابینكردنی هەڵسوكەوتی دادوەری دەوڵەتیش لەسەر بنەمای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی دامەزراندن بێت بێگومان ئەگەر دادگا بەهێزو عادیل نەبوو زیانی گەورە بەرعەدالەتو ئابوریو ئاستی كۆمەڵایەتی دەكەوێت زیانی گەورە بەر دەسەڵاتی سیاسی خۆشی دەكەوێت زۆر جاریش ئەو دەسەڵاتە دەڕوخێنێت ناوبانگی وڵاتەكەش تێكدەچێت".
حاكم ڕزگار جەختیش لەوە دەكاتەوە :"بەحیزبی یان بە سیاسی كردنی دادگا یان پەیوەست بوون بە دەستی سیاسیەكان یان بەرپرسە ئیداریە باڵاكانی حكومەت بەپلەی یەكەم دەگەڕێتەوە بۆ دادوەرەكە باخۆی وابەستە حیزبەكان، چونكە داوەرو داواكاری گشتی لێكۆڵەر بەسێ قانون نابێت حیزبی بن یان سەربەو پارتە سیاسیانە بنو چالاكی سیاسیان هەبێت كە یەكەم دەستورە دووەم قانونی دەسەڵاتی دادوەریە سێیەم قانونی حیزبەكان با سەربەخۆی خۆیان بپارێزن ئەوان قانونو دەستور لەپشتیانە با پیشێلی نەكەن، بۆ پۆستو پلە نەچنە بەردەم لقو مەڵبەندەكان تا پۆستیان پێبدرێت، لەكۆمەڵگای دواكەوتو حیزب دەیەوێت هەموو دەزگاكان بەدەزگای داوەریشەوە وابەستە بكات بەبندەستی خۆی ئەمەش هەڵەیە بەتایبەت بۆ دەزگای داوەری كەنابێت سەربە هیچ حیزبێك بێت".