ئەردۆغان: ئەوانەی گولەنیان لە باوەشگرتووە ناتوانن وانەی دیموکراسی ئێمە بدەن
6 ساڵ لەمەوپێش
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا رەخنەی گرت لە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر تورکیا و هەروەها وتی ئەوانەی فەتحولا گولەنیان لە ئامێز گرتووە "ناتوانن" وانەی دیموکرسی ئەوان بدەن.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب وتی "ئەوانەی کە فەتۆچییە نزمەکانیان لە باوەشی خۆیان گرتووە و، لە ڤێلاکان میوانداریان دەکەن و ھیچ ھەنگاوێک لەبارەیانەوە ناھاوێژن، ناتوانن وانەی دیموکراسی بە ئێمە بدەن".
ئەردۆغان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ئەمەریکا وتی "چارەسەری کێشەکان بە ھێمنی و دانوستان و دیپلۆماسی دەبێت. بەدەر لەمانە ھەر رێگایەک بەرەو ھەڵدێر دەڕوات".
ئەم قسانەی ئۆ‌ردۆگان دوای ئەوە دێت کە ئەمەریکا سزای زیاتری خستە سەر تورکیا و بەهای لیرە زیاتر دابەزی.
دواتر هەر ئەمڕۆ ئۆردۆغان لەگەڵ ڤلامیر پوتنی سەرۆکی روسیا ئەنجامدا تایبەت بە چەند پرسیکی ئابوری نیوان هەردولا.
ئەردۆغان وتیشی "گفتوگۆم لەگەڵ بەرێز پوتین ئەنجامدا و ئەمساڵیش ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری رووسی بەرەو تورکیا دێن. پێموایە نزیکەی شەش ملیۆن گەشتیار لە رووسیاوە دێن. پەیوەندییەکانی نێوان ئێمە زیاتر بەھێز دەکات".
هەر ئەمڕۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان داوای لە هاولاتیان وڵاتەکەی کرد ئه‌وه‌ی دۆلار و یۆرۆ و زێڕی هه‌یه با بچێت له بانكه‌كانمان به لیره‌ی توركی بیگۆڕێته‌وه بۆ ئەوەی نرخی لیرە دانەبەزێت ئەوەشی بە "خه‌باتێكی نیشتمانی" ناوبرد.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی جموجۆڵی دراوی بیانی به‌رامبه‌ر دراوی نیشتیمانی توركیا لە وتارێکدا وتی "هیچ نیگەران مەبن، دۆلار و ئه‌و شتانه ئێمه‌یان پێ ناوه‌ستێندرێت. ئه‌وه‌ی دۆلار، یۆرۆ و زێڕی هه‌یه با بچێت له بانكه‌كانمان به لیره‌ی توركی بیگۆڕێته‌وه. ئه‌وه خه‌باتێكی نیشتمانی و ناوخۆییه. ئه‌وه وه‌ڵامی گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی جه‌نگی ئابوورییان له دژی ئێمه راگه‌یاندووه".
دوای ئەم قسانەی ئۆردۆغان نرخی لیرە ١٥% دابەزینێکی تری تۆمار کرد.
ترەمپ رایگەیاند لیرەی تورکی بە خێرایی دادەڕمێتە خوارەوە
لە بەرامبەر دۆلاردا دوای ئەوەی ئەمریکا سزای ئەو ولاتەی دا.
هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەینی رایگەیاند لیرەی تورکی بە خێرایی دادەڕمێتە خوارەوە لە بەرامبەر دۆلاردا دوای ئەوەی ئەمریکا سزای ئەو ولاتەی دا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکدا وتی "بڕیارمدا بە دووهێندە کردنی گومرکی سەر ئاسن و ئەلەمنیۆمی پەیوەست بە تورکیا بەو پێیەی دراوەکەیان، لیرەی تورکی بە خێرایی دادەڕمێتە خوارەوە لە بەرامبەر دۆلاری زۆر بەهێزی ئێمە! ئەلەمنیۆم ئێستا دەبێتە 20% و ئاسنیش 50%. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا لەم کاتەدا باش نین."
ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا لە وەڵامی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر تورکیا وتی "ئه‌گه‌ر ئەوان دۆلاریان هه‌بێت ئێمه گه‌ل و مافی خۆمان و خودامان هه‌یه".
لیره‌ی توركی ڕۆژ به ڕۆژ له به‌رانبه‌ر دۆلار و یۆرۆ زیاتر به‌های خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. نرخی یه‌ك دۆلار بوو به 6.8 لیره‌ی توركی.
ئەمەش دوای ئەوە هات ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرنال-ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، شاندی تورکیا بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی پاستۆر بروونسۆن سەردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كردبوو، به‌ڵام سەرکەوتوو نەبوون له هه‌وڵه‌كانیان.
ئەم وتانەی ئۆردۆغان لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە بەهای لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بە 5.26 لیرە مامەڵەی پێوە کرا، ئەمڕۆش گەیشتە ٦.٨ لیرە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی.
هاوکات ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرنال دەڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ گەیشتووەتە ئاستێك كه ڕێكاری نوێتر له به‌رانبه‌ر توركیا بگرێته‌به‌ر.
پێشتر کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری وه‌ستاندنی فرۆشتنی فرۆکەی F35ی به توركیا دابوو، هەروەها دۆنالد تره‌مپی سه‌رۆكیش سزای به‌سه‌ر ٢ وه‌زیری توركیادا سه‌پاندبوو.