پزیشكێكی پسپۆر بۆ هاوڵاتی: باشترین چارەسەر بەكارهێنانی " دەمامكە"

لە سلێمانی وهەولێر زیاتر لە 265 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە

3 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن

پزیشكێكی پسپۆری سنگ و بۆریەكانی هەوا گرنگترین ئەو چارەسەریانە دەخاتە روو كە پێویستە هەموو كەس رەچاوی بكات لە دۆخێكی وەك ئێستای خۆلبارینی هەرێم رزگاری ببێت.

پسپۆرێكی نەخۆشیەكانی سنگ و بۆری هەوا ئاماژە بەوە دەدات لەسەدا 50 رێگری لە كاریگەریەكانی خۆلبارین دەمامكە". لەئەگەری توسبون بە حاڵەتی تەنگەنەفەسی  بەهۆی خۆلبارینەوە".  دەشلێت:" گرنگترین رێگری و چارەسەریش لەكاتی خۆلباریندا خواردنی پرتەقاڵ و زەنجەفیل و هەنگوینە تا كاریگەریەكانی كەمبكاتەوەو بۆرەكانی هەوا خاوێن بكاتەوە".

رەوەند  كاروان، پسپۆری نەخۆشییەكانی سنگ و بۆریەكانی هەوا، لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" گرنگتریت رێگری لە بارودۆخێكی وەك ئێستای هەرێم كە خۆلبارینەكە زیانی بە ژمارەیەك هاوڵاتی گەیاندووە بەكارهێنانی دەمامكە، كەبە رێژەی لەسەدا 50 كاریگەریەكانی خۆلبارین لەسەر مرۆڤ كەمدەكاتەوە.

ئەم پزیشكە وتیشی:" پێویستە لە بارودۆخی ئاوەهادا لە حاڵەتی زۆر ناچاریدا نەبێت نەچنە دەرەوە چونكە خۆڵەكە ئەوەندە وردە كاریگەری لەسەر مرۆڤ هەر جیدەهێلێت كە كەمیش بێت".

رەوەند كاروان، باسی لەوەشكرد گۆرێنی كەش وهەوا زۆرجار كاریگەری دەبێت لەسەر مرۆڤ و وتی:" كاریگەرییەكە بەتایبەت لەسەر ئەو كەسانە زیاتر دەردەكەوێت كە نەخۆشیەكی درێژ خایەن یان هەستیان هەیە".

ئەم پسپۆرە جەختی لەوەشكردەوە:"  خراپی خۆلبارین لەسەر ئەو كەسانە زیاترە كە نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەیە".

ماوەی دوو رۆژە لە سەرجەم شارەكانی هەرێم خۆلبارینە و تائێستا بەگۆی شارەكانی ( سلێمانی و هەولێر ) زیاتر لە 267 كەس گەیاندراونەتەوە نەخۆخانە و كە زۆرترینیان لە پارێ.گای هەولێر بووە.

هاوكات وەزیری تەندروسی هۆشداری دەدات و رداوا لە هاوڵاتیان دەكات بۆ حاڵەی زۆر پی,َیست نەبێت نەچنە دەرەوە.

سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند، "تكایه‌ ئه‌گه‌ر زه‌روور نییه‌ مه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ش بوون ماسك ببه‌ستن".

وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، تۆز و خۆڵ کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان هەیە بەتایبەتی بۆ نەخۆشانی کە (رەبوو) یان (حساسیە) یان (هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە) یان (نەخۆشی دڵ) یان هەیە.

تائیستا ئامارەكان بەم شێوەییە:...
لەهەولێر زیاتر لە 222 كەس سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە.
لە سلێمانی 45 كەس
 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار