بانكی رافده‌ین: قه‌رزی 25 ملیۆن دیناری دەدەینە هاوڵاتیان

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بانكی رافده‌ین بڵاویكرده‌وه:" بڕیار دراوه هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناسنامه‌ی خانه‌نشینیان له بانك هه‌یه، پێشینه‌یان پێبدرێت به‌بڕی (پێنج ملیۆن) دینار تاوه‌كو (بیست و پێنج ملیۆن)، مه‌رجی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه موچه‌كانیان له بانكی رافده‌ین و له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ر كارته‌وه وه‌ربگرن".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بانكی رافده‌ین بڵاویكرده‌وه، بڕیار دراوه هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناسنامه‌ی خانه‌نشینیان له بانك هه‌یه، پێشینه‌یان پێبدرێت به‌بڕی 5.000.000 (پێنج ملیۆن) دینار تاوه‌كو 25.000.000 (بیست و پێنج ملیۆن)، مه‌رجی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه موچه‌كانیان له بانكی رافده‌ین و له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ر كارته‌وه وه‌ربگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه له ڕێگه‌ی هه‌مو لقه‌كانی بانكی رافده‌ین له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه ده‌بێت"
