فەرماندەی ناوەندی ئەمریکی سەردانی ڕۆژئاڤا دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەپێی هەوالێكی واشنتۆن پۆست فەرماندەی ناوەندی ئەمریکی سەردانی ڕۆژئاڤای کردوە لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات، هەسەدە، مەزڵوم عەبدی كۆبوەتەوە و رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە سەردانەكە ئاماژەیە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لەناوچەكە.
ئەمرۆ شەممە، 16 نیسانی 2022، مايكل إريك كوريلا فەرماندەی ناوەندی ئەمریکی سەردانی ڕۆژئاڤای کردوە لەگەڵ غەرماندەی هێزەكانی سوری دیموكرات، هەسەدە، مەزڵوم عەبدی كۆبوەتەوە و رایانگەیاندووە:" مەترسی دەرکەوتنەوە ی داعش هەیە".
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاماژەی بەوە کردوە ئەم سەردانەی بەرپرسە ئەمریکیەوە بۆلای مەزلوم کۆبانی و بەندیخانەکە ئاماژەیە بەوەی کە ئەگەری سەرلەهەڵدانەوەی داعش هەبوە لەکاتی شکاندنی بەندیخانەکە.
لەسەرەتای ساڵی 2022 دا شانە نووستووەكانی داعش هێرشیانكردە سەر زیندانی غوێرانی حەسەكە، كە نزیكەی پێنج هەزار چەكداری داعشی تێدا زیندانییكراوەو بارهەڵگرێكی بۆمبڕێژكراویان لە بەردەم یەكێك لە دەرگاكانی زیندانەكەدا تەقاندەوەو ڕووبەڕووی پاسەوانانی زیندانەكە بوونەوە، بەوهۆیەوە ژمارەیەك لە چەكدارە زیندانییكراوەكانی داعش لە زیندانەكە چوونە دەرەوەو شەڕو پێكدادانی لێكەوتەوە.
ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەكدارە هەڵهاتووەكانی داعش و شەڕڤانانی قەسەدەو هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بەردەوامبوو، شەڕڤانان ڕێگرییان كرد لە هەڵهاتنی چەتەكان و دەوروبەری گرتووخانەی غوێرانیان گەمارۆدا.
ڕۆژی (23/1) یش ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند، كە لە ڕووبەڕووبوونەوەكانی زیندانی غوێراندا (175) چەتەی داعش كوژراون و (27) شەڕڤانیش شەهیدبوون كۆنترۆڵی كردنی زیندانەكەیان راگەیاند.
