ئەردۆغان لەگەڵ ئیسرائیل دژی ئێران رێكدەكەوێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

توێژەری کاروباری تورکیا رایگەیاند:" ئەگەر بێت و ئێران بیەوێت ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکیی، ئەوە هاوشێوەی سعوودییە مەترسیی لەسەر ئاسایشی ستراتیژی تورکیا درووست دەبێت، لەبەرئەوەی ناکرێت وڵاتێک لەناوچەکەدا چەکی ناوەکیی هەبێت و ئەوانی تر نەیانبێت. بۆیە ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ مەترسییەکانی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران بۆسەر هەردوو وڵات باسی لە پێیوستی هاوکاریی تورکیا و ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی مەترسییە هەرێمایەتییەکان دەکات.

حەسەن موراد مەرجان باڵیۆزی تورکیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تورکیا لە نووسینێکدا کە بڵاوکراوەی " تورکی سکۆپ"ی ئیسرائیلی کە سەر بە ناوەندی "موشیە دایان"ی ئیسرائیلی بۆ لێکۆڵینەوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە بڵاویکردۆتەوە، باسی لە پێیوستی هاوکاریی تورکیا و ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی مەترسییە هەرێمایەتییەکان دەکات، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ مەترسییەکانی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران بۆسەر هەردوو وڵات.

لەوبارەیەوە فیراس ڕەزوان ئۆغڵو توێژەری کاروباری تورکیا لەلێدوانێکدا رایگەیاندووە کە هەرچەندە لەڕووی پرەنسیپەوە ئێران دەوڵەتێکی دوژمنی تورکیا نییە، بۆیە ناکرێت بوترێت کە پەیوەندییەکانیان کەوتۆتە ژێر مەترسییەوە، بەڵام ئەگەر بێت و ئێران بیەوێت ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکیی، ئەوە هاوشێوەی سعوودییە مەترسیی لەسەر ئاسایشی ستراتیژی تورکیا درووست دەبێت، لەبەرئەوەی ناکرێت وڵاتێک لەناوچەکەدا چەکی ناوەکیی هەبێت و ئەوانی تر نەیانبێت.

ئۆغڵو پێیوایە تورکیا هەوڵ دەدات لەگەڵ ئیسرائیل هاوپەیمانێتییەک درووست بکات کە لەلایەن رۆژئاواوە پشتیوانی بکرێت بۆئەوەی بەشێوەیەک لەشێوەکان گوشار بخەنە سەر تاران بۆئەوەی هەنگاو بەرەو درووستکردنی چەکی ناوەکیی نەنێت، چونکە ئەو بابەتە بەلای تورکیاوە قبووڵکراو نییە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار