بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان: ڕۆژانە بە سواڵكردن دەرمان بۆ نەخۆشەكان پەیدا دەكەین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدای منداڵان لە سلێمانی هۆشداری توند دەدات لە مەترسی بارودۆخەكە و دەڵێت:" بەشێك لە دەرمانەكان بە سواڵكردن پەیدا دەكەین و لە ئێستادا 20%ی دەرمانمان ماوە ".

پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدای منداڵان ڕایگەیاند، بەشێكی زۆری نەخۆشەكان بە بەشی ناتەواوی دەرمانەوە دەچنە دەرەوە و بەهۆی كەمی تاقیگەوە ناتوانین بەشێك لە پشكنینەكان نەخۆشەكان بكەین.

دەشڵێت: بەشێكی زۆری دەرمانەكان لە نەخۆشییە لە ناكاوەكان كەمی كردووە و ئەوانەیشی نەخۆشی درێژخایەنن دەرمانیان نەماوە و نەخۆشەكانیش بەردەوام پێویستیان پێیەتی، ئەوەش لۆدێكی داراییان لەسەر دروست دەبێت، ئێستا 20%ی دەرمانەكان لە نەخۆشخانەكەماندا ماوە و بەناچاری نەخۆش بەڕێدەكەین و 80%ی دەرمانەكان لە نەخۆشخانەكانماندا نییە و پێشترین لەكاتی دەرمان زۆریدا 30% دەرمانمان كەمبووە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال باسی لەوەكرد، كۆمەڵێك دەرمان هەیە لەبەرئەوەی بە كوالێتی كۆنترۆڵدا تێنەپەڕیبوو بە خێرخوازیش نەمان دەتوانی وەریان بگرین و وتی: زۆرجار دەرمانەكان بەشێوەی خێرخوازی یان سواڵكردن پەیدادەكەین، بەلامانەوە سەیرە بۆ لە نەخۆشخانە ئەهلییەكاندا دەرمان بەكاردەهێنرێت ،بەڵام ڕێگەنادرێت لای ئیچمە بەكاربهێنرێت و دەبێت بە كوالێتی كۆنترۆڵدا بڕوات. 

د. پشدەر هۆشداریدا ئەگەر لە زووترین كاتدا كێشەی كەمی دەرمان چارەسەر نەكرێت قەیرانی گەورە ڕوودەدات و دەڵێت:هەرچەندە قەیران لەمەی ئێستا گەورەترنابێت و هەندێك لە نەخۆشەكان دەرمانی پێویستیان پێنادرێت یان دەرمانەكان شیاونین بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار