چوار لایه‌نه‌که بۆ پرۆژه‌ى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى را جیاوازن
به‌رپرسێکى باڵاى کۆمه‌ڵ: ژینگه‌یه‌کیان دروست کردووه قورسه له‌گه‌ڵیاندا بیت، با جارێ ئه‌م دۆخه نائاساییه چاکبکه‌نه‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
چوار لایه‌نه‌که به دیلۆگى نیشتمانى و پرۆژه‌ى هاوبه‌ش که له خزمه‌تى هاوڵاتیانى کوردستان بێت بچنه به‌غدا، لاریشیان نییه له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى به پرۆژه‌یه‌کى نیشتمانى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى عێراق بکه‌ن و مه‌رجى ئاسایى کردنه‌وه‌ى دۆخى هه‌رێمى کوردستانیان هه‌یه به‌تایبه‌ت که په‌یوه‌ندى لایه‌نه‌کان له‌وپرى لاوازیدایه.
پاش هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى به‌شێک له‌ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کورسى لایه‌نه‌کان وه‌ک خۆى ماوه‌یه‌وه ئه‌مه‌ش چوار لایه‌نه‌که‌یان نیگه‌ران کردووه به‌شێوه‌یه‌ک که جارێکى تر تانه له شێوازى به‌رێوه‌چونى هه‌ژمارکردنه‌وه‌که ده‌که‌ن.
هه‌ریه‌که له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و کۆمه‌ڵ‌و هاوپه‌یمانى و یه‌کگرتوو دوێنێ 11ى ئاب له به‌یاننامه‌یه‌کى هاوبه‌شدا باسى دیالۆگى نیشتمانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا کرد که پێکه‌وه بریار ده‌ده‌ن، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌کیان بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى نه‌داوه.
رێبوار که‌ریم مه‌حمود، وته‌بێژى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" بریاریانداوه وه‌ک چوار لایه‌نه‌که به‌هاوبه‌شى کار بکه‌ن بۆ دیالۆگى نیشتمانى له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام ده‌کرێت به پرۆژه‌یه‌کى گه‌وره‌ى نیشتمانى کار بۆ خه‌ڵکى کوردستان بکه‌ین".
ده‌رباره‌ى ئه‌و پرۆژه هاوبه‌شه‌ى پارتى و یه‌کێتى ئاماده‌یان کردووه و ده‌یانه‌وێت لایه‌نه براوه‌کانى هه‌ڵبژاردن به‌شداربن له‌و پرۆژه‌یه‌دا، ئایا ئه‌وان له‌گه‌ڵیدا ده‌بن، وته‌بێژى هاوپه‌یمانى ئه‌وه‌ى رونکرده‌وه که "پرۆژه‌ى هاوبه‌ش له‌پێناو خزمه‌تکردنى خه‌ڵکدا هیچ گرفتێکمان له‌گه‌ڵیدا نییه".
له‌لایه‌کى تره‌وه، عه‌بدوستار مه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"بریارمان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌شداریمان کرد له خولى داهاتوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێکه‌وه به‌شدارى ده‌که‌ین، میکانیزمه‌که ده‌زانێت که ده‌بینه یه‌ک فراکسۆن یا هه‌ر لایه‌نه‌و فراکسۆنى خۆى جیاواز ده‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئامانجمان یه‌ک بێت".
ده‌رباره‌ى پرۆژه هاوبه‌شه‌که‌ى پارتى و یه‌کێتى، عه‌بدوستار مه‌جید وتى"کێشه‌که ئه‌وه‌یه ده‌بێت پارتى و یه‌کێتى ئه‌م دۆخه چاک بکه‌نه‌وه، ئاوا هیچ که‌سێک قه‌ناعه‌ت ناکات ئه‌و ته‌فاهومه له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى بکرێت".
هه‌روه‌ها به‌رپرسه باڵاکه‌ى کۆمه‌ڵ وتیشى" قورسه چاو له‌هه‌موو ئه‌و وه‌زعه‌ى رابردوو بنوقێنێت، بۆ داهاتوو ئه‌گه‌ر بچێته به‌رژه‌وه‌ندى کورده‌وه هه‌مومان یه‌ک پرۆژه‌مان هه‌بێت، پرۆژه‌که نه‌ک پارتى و یه‌کێتى بینوسن پرۆژه‌یه‌ک بهێنن باسى داواکارییه‌کانى کوردى تێدا بێت ئه‌وه ئه‌و شتانه‌یه که هاوڵاتى ئێمه قازانجى تێدا ده‌کات جا مافه ده‌ستوریی و یاساکانه ئه‌وه باشتره".
پێشیوابوو پارتى و یه‌کێتى ژینگه‌یه‌کیان دروست کردووه که قورسه له‌گه‌ڵیاندا بیت" با جارێ ئه‌م دۆخه نائاساییه چاکبکه‌نه‌وه".
به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کگرتوو پێیوایه له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى ده‌کرێت بکرێت به‌قازانجى هاوڵاتیان.
قاسم گه‌ڵاڵى وتیشى" چوار لایه‌نه‌که ده‌توانن دیراسه‌ى پرۆژه‌که‌ى پارتى و یه‌کێتى بکه‌ن و دواتر پێکه‌وه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه".
هاوڵاتى په‌یوه‌ندى به چه‌ند به‌رپرسێکى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه کرد، به‌شێکیان پێیانوابوو زووه جارێک قسه له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه بکرێت.