سه‌ندیکاکانى به‌ریتانیا داواى ئازادى بۆ ئۆجالان ده‌که‌ن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌به‌ریتانیا 16 سه‌ندیکا که نوێنه‌رایه‌تى شه‌ش ملیۆن که‌س ده‌که‌ن داواکارى ئازادى عه‌بدوڵا ئۆجالان دووپاتده‌که‌نه‌وه.
که‌مپینى ئازادى بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان له 16سه‌ندیکاى به‌ریتانیا ده‌ستیان پێکردبووه، سه‌ندیکاى یه‌کێتى کرێکارانى کۆمه‌ڵایه‌تى (ئێس ده‌بڵیو) که له که‌رتى خزمه‌تگوزارى کۆمه‌ڵایه‌تیدایه و 15 هه‌زار ئه‌ندامى هه‌یه، بڕیاریانداوه که ئه‌وانیش به‌شدارى له که‌مپینى ئازادى بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالاندا بکه‌ن.
مانگى رابردوو له کۆنگره‌ى سه‌ندیکاکانى په‌روه‌رده‌ى نه‌ته‌وه‌ییدا که 510 هه‌زار ئه‌ندامى هه‌یه و 1700 نوێنه‌ر پۆسته‌رى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى گه‌لى کورد به‌رزکردبوه‌وه به‌دروشمى "ئازادى بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان".
هه‌روه‌ها سه‌ندیکاى شۆفێرانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئاسله‌ف هه‌فته‌ى داهاتوو کۆنفرانسى ساڵانه‌ى خۆى ده‌به‌ستێت. پێشبینى ده‌کرێت ئه‌و سه‌ندیکایه‌ش به پۆسته‌ره‌کانى رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵا ئۆجالانه‌وه چالاکى یه‌کگرتنى ساز بکات.
هاوکات له کۆنگره‌ى ساڵانه‌ى سه‌ندیکاى جى ئێم بى که 500 هه‌زار ئه‌ندامیان هه‌یه پۆسته‌ره‌کانى ئۆجالان به‌رزبکرێنه‌وه و داواکارى ئازادکردنه‌که‌ى دووباره بکرێته‌وه.
بریاره له 18ى حوزه‌یراندا به پێشه‌نگایه‌تى کۆنگره‌ى سه‌ندیکاکان رێپێوانێکى گه‌وره ساز بکرێت و 150 هه‌زار که‌س به‌شدارى تێدا بکه‌ن، که هه‌زاران ئه‌ندامى سه‌ندیکاکان به رێکخستنى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى کورد به تیشێرته‌کانى ئازادى بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌شدارى بکه‌ن.