خۆپیشاندانى فراوان له‌چه‌ندین پارێزگاى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌له‌ شه‌ش پارێزگاى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى ده‌ربڕین ده‌ستى پێکردووه‌و یه‌کێک له‌داواکارى خۆپیشانده‌ران لابردنى محمد حه‌لبوسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مانه‌  که‌ په‌رله‌مانتارێکى شیعه‌ى سڕکردووه‌.

محمد حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى شیعه‌ باسم خه‌شانى سڕکردو  په‌رله‌مانتاران هادى سه‌لامى و یاسر حوسه‌ینى  ڕایگه‌یانگه‌یاند دژى ئه‌و بڕیاره‌ ناده‌ستوریه‌ى حه‌لبوسى ده‌وه‌ستنه‌وه‌و واژۆ بۆ لابردنى له‌ پۆستى سه‌رۆکى په‌رله‌مان کۆده‌که‌نه‌وه‌.

هه‌ریه‌ک له‌ پارێزگاکانى(موسه‌نا، به‌غدا، بابل، ناسریه‌، سه‌ماوه‌، دیوانییه‌) ده‌ستى پێکردووه‌و له‌هه‌رپارێزگایه‌ک داواکارییه‌کى جیاوازیان هه‌یه‌.

داواکارى خۆپیشانده‌رانى به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
-له‌ پارێزگاى سه‌ماوه‌ خۆپیشاندانى به‌رفراوان داواى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى حه‌لبوسى ده‌که‌ن.
-له‌ پارێزگاى موسه‌نا داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى حکومه‌تى خۆجێى ده‌که‌ن.
-له‌پارێزگاى به‌غدا خۆپیشانده‌ران داواى ئاشکراکردنى چاره‌نوسى ڕاگه‌یاندنکار باسم الزعک ده‌که‌ن
-له‌ پارێزگاى بابل داواى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى پارێزگارو حکومه‌تى خۆجێىى و جێبه‌جێکردنى داواکانیان ده‌که‌نه‌وه‌.
-له‌پارێزگاى ناسڕیه‌ داواى لێپێچینه‌وه‌ له‌ بکوژانى خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن.
-له‌پارێزگاى دیوانیه‌ خۆپیشانده‌ران دژى بڕیاره‌کانى په‌رله‌مان و دواکه‌وتنى پێکهێنانى حکومه‌ت خۆپیشاندان ده‌که‌ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار