چوارچێوەی هەماهەنگی: نابێت خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "ناوچەکە بەرگەی ململانێی سەربازیی نوێ ناگرێت".

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، "ناوچەکە بەرگەی ململانێی سەربازیی نوێ ناگرێت، بەتایبەتی لە سایەی ئاڵنگارییە ئابوورییەکانی ئێستا و دابەزینی نرخی نەوت. بۆیە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر هەر وڵاتێک، بەتایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران رەتدەکەینەوە".

لەلایەکى دیکەوە لەسەروبەندی ئاڵۆزییە خێراکان و هەڕەشە ئەمنییەکانی ناوچەکە، حکومەتی عێراق هەڵوێستی فەرمی خۆی راگەیاند و جەختی کردەوە کە رێگە نادات خاکەکەی ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی تر.

راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، عێراق سوورە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی کە رێگری دەکات لە بەکارهێنانی "خاک، ئاسمان و ئاوە هەرێمییەکانی” وەک بنکەیەک بۆ ئەنجامدانی هەر هێرش و کارێکی سەربازی بۆ سەر هەر وڵاتێکی تر.

حکومەتی عێراق داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە دان بەخۆیاندا بگرن، پەنا ببەنە بەر زمانی دیالۆگ و رێگە دیپلۆماسییەکان 

نوعمان دەشڵێت: عێراق پابەندە بەوەی رێگە نەدات خاکەکەی ببێتە مەیدانی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار