هاوڵاتى
3 ساڵ لەمەوپێش
سێوه فاتیح
یەکەم رۆژنامەی ئەهلی بوو لە ٥-١١- ٢٠٠٠ لەو سەردەمەی کەس سەکۆیەکی بۆ دەربڕینی دەنگی خۆی نەبوو، هاوڵاتى دەنگی هەمووان بوو، ماڵی گفتوگۆی ئەدەبی و هونەری و سیاسی خاوەن بیرمەندو کەسە ئاساییەکان بوو.
ئەوسەردەمەی دەرگای چاپخانەکەی لەسەر پشت بوو بۆ هەموو بوارەکان، هەرکەسێک نووسین، شیعر، بابەتی هەبوایە هاوڵاتى ماڵی باوانی هەمویان بوو بۆ چاپ و پاڵپشتی و دەستگیرۆیی، بەردەوام دەجەنگاو لەململانێدا بوو بۆ گەیاندن و پاڵپشتی کردنی هەموو ناڕەزایەتییەکان، هاوڵاتى دەزگایەک بوو بۆ فێرکردنی هەموو ئەو ئازادیەی ئێستا بەردەستە، رۆژگارێک بوو لەناو هەموو رۆژنامەکانی سەردەمی خۆی تاقانەبوو لەبێلایەنی و هەمەڕەنگی و جوانی، لەئێستادا دەستی تورک و پاڵپشتەکانی لەناوخۆی کوردستان و دەرەوە بەردەوام کار لەسەر رێپۆرت کردن و لاوازکردنی هاوڵاتى دەکەن بەهەموو توانایانەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەو بەردەوام دژایەتی کردنی تورک و هاوپەیمانەکانی، دژایەتی کردنی دوژمنانی کورد لەهەر چوار پارچە ، پێویستمان بە بەردەوامی سایتی هاوڵاتىیە. ئێستا پێویستی بە بەوەفایی و بەئەمەکی هەموو سوودمەندەکانیەتی لەخوێنەرو کەسوکارو هەموو کەسێک کە ماددی و مەعنەوی لەڕۆژنامەی هاوڵاتى سوودمەندبوون، کەپاڵپشتی بن تەنها بەلایک و کۆمێنت، کە هیچی تێناچێت تەنها لەبەردەستی خۆتەوە دەتوانیت پێزانینی خۆت بگەیەنیت. هیوادارم هەموو هاوکاری ئەم پەیجە جوانە بین، ماڵی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستانە، راستگۆو بێلایەن و هەمووکات جوانترینەکانی رۆژنامەو بڵاوکراوەکانە ... تەنها پەیجێکە کە دەمارگیری و جنێو بەخشینەوەو رق بڵاوناکاتەوە، هەمیشە لەجوانیەکەی خۆی لای نەداوە .
پاڵپشتی کردنی هاوڵاتى هاوکارییە بۆ کوردانی باکورو خەباتی ئازادیخوازی رۆژهەڵات و رۆژئاوا، ماڵێکە بۆ کوردانی باشوور..