ده‌رچووه یه‌که‌مه‌کانى هه‌رێم داواى دامه‌زراندن ده‌که‌ن
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا: نوسراوى دامه‌زراندنى یه‌که‌مه‌کان ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کراوه
6 ساڵ لەمەوپێش
ئه‌یاز مزوورى. هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ به‌شێک له یه‌که‌مه‌کانى زانکۆ و په‌یمانگاکانى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رده‌م بیناى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گردبوونه‌ته‌وه و داواى دامه‌زراندن ده‌که‌ن، ئه‌وه‌شده‌خه‌نه‌روو ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر بڕیارێکى ئه‌رێنى وه‌رنه‌گرن به‌رده‌وام ده‌بن له ناره‌زایه‌تییه‌کانیان.
ده‌رچوه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کى کورت جاده‌ى شه‌ست مه‌ترى به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیان داخست و دواتر کردیانه‌وه و به‌یاننامه‌یه‌کیان خوێنده‌وه‌و ئه‌ماژه‌یان به‌وه کردبوو که ده‌بێ ئه‌مجاره بڕیارى دامه‌زراندیان وه‌ربگرن .
ده‌رچوه یه‌که‌مه‌کانى زانکۆ‌و په‌یمانگاکان له هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک و هه‌ڵه‌بجه و کۆیه‌وه هاتبوون و ده‌رچووى ساڵى 2015 ـ 2016 و ژماره‌یان هه‌زار و دووسه‌د که‌سه.
محمد ئه‌کره‌م یه‌کێک له یه‌که‌مه‌کانى زانکۆى کۆیه به سایتى هاوڵاتى وت" دوو ساڵه به‌رده‌وام به‌ڵێنى دامه‌زراندنمان ده‌درێت، به‌ڵام هه‌ر جاره و به بیانووه‌ک دواده‌خرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌مڕۆ هاتوون بۆ وه‌رگرتنى وه‌ڵامێکى یه‌کلایکه‌ره‌وه و ئه‌وێ چوڵ ناکه‌ن تا بڕیارێکى ئه‌رێنى وه‌رنه‌گرن.
هه‌روه‌ها کۆسار بایز یه‌کێکى دیکه‌یه له یه‌که‌مه‌کانى په‌یمانگاى ته‌کنیکى بۆ سایتى هاوڵاتى باس له‌وه ده‌کات که ئه‌وان نزیکه‌ى 70 یه‌که‌مه‌کانى هه‌رێم له‌م خۆپێشاندانه‌دا ئاماده‌بوون و به‌نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو یه‌که‌مه‌کانى هه‌رێمى کوردستان"
"تا کاتژمێر 5ى ئێواره بڕیارى یه‌کلاکه‌ره‌وه وه‌رنه‌گرین بڕیارى مانه‌وه ده‌ده‌ن له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران"، کۆسار واى وت.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئه‌وه ده‌خاته‌روو که نوسراوى دامه‌زراندنى یه‌که‌مه‌کانیان ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کردووه.
عه‌باس ئه‌کره‌م، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا به‌سایتى هاوڵاتى وت" ئێمه له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا نوسراوێکمان ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کردووه و بڕیارى دامه‌زراندنیشیان لاى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه".