لاهور شێخ جەنگی: لەگەڵ مستەفا كازمی باسی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیمان كرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لاهور شێخ جەنگی ئەمڕۆ لە شاری بەغدا لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەتەوەو دەڵێت:" لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەربارەی نەوتی هەرێم، داوامان كرد بڕیارەكان دادپەروەرانە بن و لە بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستاندا بن".

لاهور شێخ جەنگی ئەمڕۆ یەكشەممە  لە دیدارێكدا گفتوگۆیان لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە دەربارەی بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان لە ڕووی سیاسی و ئابووری و ئەمنییەوە.

هەروەها دەشڵێت:"جەختمانكردەوە لەسەر خستنەگەڕی هەوڵەكان و پێویستیی گرتنەبەری هەنگاوەكانی چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان، بە تایبەت كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".

لاهور شێخ جەنگی ئەوەشی خستۆتەروو كە باسی لە داهاتی خاڵەسنورییەكان كردووەو دووپاتكرایەوە كە دەبێت خاڵە سنورییەكان كۆنترۆڵ بكرێن و داهاتەكەی بخرێتەوە خزمەت هاووڵاتییان.

هاوكات لاهور شێخ جەنگی دەشڵێت:"لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەربارەی نەوتی هەرێم، داوامان كرد بڕیارەكان دادپەروەرانە بن و لە بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستاندا بن.داواشمان كرد حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم هەوڵی لێكتێگەیشتن بدەن و بە دیالۆگی ڕاستەقینە كێشەكان چارەسەر بكەن، چونكە لە ئەگەری جێبەجێكردنی یەكلایەنەی ئەو بڕیارانە كێشەكان ئاڵۆزتر دەبن و گرفتی سیاسی و ئابووری و ئەمنی زیاتری لێدەكەوێتەوە".


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار