كتێبێكی نەوشیروان مستەفا بڵاودەكرێتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كتێبی "نەوشیروان مستەفا ئەمین - بیبلیۆگرافیای كتێب و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ١٩٧١-٢٠٢١" ئەمڕۆ لە كتێبخانەی گشتی سلێمانی بڵاو دەكرێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تەموزی 2022، كاتژمێڕ (04:00)ی ئێوارە لە كتێبخانەی گشتیی سلێمانی لە هۆڵی خاك، بە چاودێریی هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی مەراسیمێك بۆ كتێبی "نەوشیروان مستەفا ئەمین - بیبلیۆگرافیای كتێب و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا ١٩٧١-٢٠٢١"، رێكبخرێت.
كتێبەكە، 242 لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگیی پێوانە 17 بە 24 سانتیمەترە و هەریەك لە بوار نوورەدین و جەماوەر ئەحمەد ئامادەیان كردووە و لیژنەی پاراستنی ئەرشیفی نەوشیروان مستەفا پێداچونەوەی پێكردووە"لە مەراسیمەكەدا، كتێبەكە بە دیاری پێشكەش بە ئامادەبوان دەكرێت".

بابهتی پهیوهندیدار