سوپای توركیا بۆردومانی گوندی پەرەخێ دەكاتەوە- نوێكرایەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



عەمار عەزیز-
پەیامنێری هاوڵاتی لە بادینان ئەوەی خستەروو كە جارێكی دیكە سوپای توركیا بۆردومانی گوندی پەرەخێی كردووە بە تۆپ و دۆشكە.

عەمار عەزیز، پەیامنێری هاوڵاتی ئاماژەی بەوەكرد كە هێشتا بەشێك لە گوندنشینانی گوندی پەرەخێ لە گوندەكەدا ماون.

دلشێر عەبدولستار، بەرێوەبەری ناحیەی دەركار لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت"ئەمڕۆ 22ی تەموز تۆپێك ئاراستەی دەوروبەری گوندی پەرخ كراوە هەر ئەمڕۆ بە مەیدانی سەرەدانی گوندەكەمان كرد، زیانی ئەو تۆپە تەنها ماددی بووە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووە"

هەروەها وتیشی:" بە دووری كێلومەترێك لەو شوێنەی كە نزیكەی30گەشتیار بوونەتە قوربانی كەوتووەتەوە".

هاوكات ئەوەشی ئاشكرا كرد  سوپای توركیا لە دوومانگی رابوردوو ئەمە شەشەمین جارە گوندی پەرەخی و دەوروبەری بۆردومان دەكات"

چوارشەممەی رابردووش، توركیا لە رێگای فڕۆكەوە بۆردومانی سەیرانگای پەرەخێی سەر بە زاخۆی كرد و بەهۆیەوە نۆ كەس گیانیان لەدەستدا و 23 كەسی دیكەش برینداربوون، كە زۆرینەیان گەشتیاری عەرەب بوون و بۆ گەشت روویان لەو ناوچەیە كردبوو. بۆردومانەكەی توركیا ناڕەزایەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا و ماوەی دوو رۆژیشە لە دوای هێرشەكەوە خۆپیشاندانی فراوان لە شارە جیاوازەكانی عێراقدا بەڕێوەدەچێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار