دۆسیەی نەوت؛ مەسرور بارزانی دەباتە بەغدا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی بەرەو بەغدا بەرێكەوتووەو ئامانجی سەردانە تاوتوێی پرسی دۆسیەی نەوت و غاز و بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵییە.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە بە سەرۆكایەتی وەفدێكی حكومی بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێك بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و عێراق، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.
هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت لە سەردانەكەیدا، لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆكی حكومەتی عێراق و بەرپرسانی دیكە كۆبونەوە ئەنجام دەدات.
هاوكات ئامانجی سەردانەكە خراوەتەروو كە گفتوگۆكردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێك بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەت لەسەر دۆسیەی نەوت و غاز.

بابهتی پهیوهندیدار