ساڵی نوێی خوێندنی ئەمساڵ دیاری كرا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی سێشەممە ١٣ی ٩ی ٢٠٢٢ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ دەبێت.
ئەمرۆ یەكشەممە 24ی تەموزی 2022، سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە رۆژی سێشەممە رێكەوتی ۱۳ی۹ی۲۰۲۲ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی (۲۰۲۲-۲۰۲۳) دەبێت لە هەرێمی كوردستان.
هەروەها ئەوەشی روونكردووەتەوە كە سێ رۆژی سەرەتا دەوام بەرنامەیەكی تایبەت دەبێت بۆ گشت ناوەندەكانی خوێندن كە پاشتر وەردەكاریەكەی بە گشتاندنێك بۆ ناوەندەكانی خوێندن دەنێردرێت.

بابهتی پهیوهندیدار