وەزیری ناوخۆ: زیادەڕۆییەكان مەسرور بارزانی نیگەران دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: هەست دەكرێت زیدەڕۆییەكان ڕوو لەهەڵكشانە و ئەو پرسەش سەرۆكی حكومەتی نیگەرانكردووە.

وەزیری ناوخۆ  لەگەڵ پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە بەپرسی زێدەڕۆییەكان كۆبوەوەو رایگەیاند: هەست دەكرێت زیدەڕۆییەكان ڕوو لەهەڵكشانە و ئەو پرسەش سەرۆكی حكومەتی هەرێمی نیگەرانكردووە، و وتیشی: نابێت بەرپرسانی ئیداریی خۆیان لەو بەرپرسیاریەتییە ڕاستەقینە بەدووربگرن، و سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت بەرپرسن لە ڕێگریكردن لەو زێدەڕۆیانەی لەسنووری ئیدارەی ئەوان دەكرێت، تەئكیدیكردەوە: پێویستە لەزووترین كات چارەسەری ئەم كێشانە دیاری بكرێت.

 وەزیری ناوخۆ پۆلێنكردنی جۆرەكانی زێدەڕۆیی بەمشێوەیە دیاریكرد:-

1- زێدەڕۆیی لەسەر موحەرەماتی شەقام، بەتایبەتی ڕێگاكانی دەرەوەی شار كە قوربانی زۆری لێكەوتۆتەوە. 

2- زێدەڕۆیی لەسەر بۆڕی نەوت، بەتایبەتی لەناو ئەو مەزرەعانەی كە دەكەونە سەر ڕێگەی ئەو بۆڕیانە.

3- زێدەڕۆیی لە سەر ڕێڕەوی ئاو كە بۆتە هۆی دروستبوونی كارەسات.
 
میكانیزمی وەزیری ناوخۆ بۆ چارەسەریی زیادەڕۆیی:- 

1- لیژنەیەك لە هێزەكانی (ئاسایش، زێرەڤانی، پۆلیس) پێكبهێنرێت، هەر زێدەڕۆییەك لەسەر بۆڕی نەوت كرابێ كە شادەماری ئابووری هەرێمی كوردستانە، لایەنی سەرپێچیكار ئاگاداربكرێتەوە و ئەو زێدەڕۆییانە لاببرێت.

2- هەمان لیژنە بەیاوەری پۆلیسی هاتووچۆ، چارەسەری هەموو ئەو زێدەڕۆییانە بكات كە كراوەتە سەر شەقامی دەوڵەت، كە موڵكی گشتییە، بەتایبەتی ئەوانەی لە شەقامە سەرەكییەكان ئەنجامدراوە.

3- پێویستە لەپارێزگای هەولێر تیمێكی تایبەت پێكبهێنرێت، بەهەماهەنگی لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكان، هەر سەرپێچیەك هەبێت ڕاستەوخۆ بڕیاری چارەسەركردنی بدرێت، ئەو كەس و لایەنەشی ڕێگەیداوە بە ئەنجامدانی زێدەڕۆییەكە ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.

4- زیدەڕۆیی لەسەر ڕێرەوی سەرەكی و فەرعیەكانی ئاو بەهیچ شێوەیەك ڕێگەپێدراونییە و بەهەموو شێوەیەك پێویستە چارەسەربكرێت، چونكە ئەمە هۆكارە بۆ دروست بوونی لافا و نانەوەی كارەسات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار