میدیاکانی نزیک لە"پەکەکە": سوپای تورك هێرش دەكاتە سەریان و پارتیش گەمارۆیان بەسەردا دەسەپێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

میدیاکانی نزیک لەپەکەکە بڵاویانکردۆتەوە بە بیانووی ئەوەی خواردن و پێداویستی نەگات بە گەریلاكان، هێزەكانی پارتی لە ئاكرێ و ئامێدی گەمارۆیان خستووەتە سەر خەڵكی ناوچەكە و ڕێگەنادەن وەك پێویست كاڵا و شمەك لە شارەكانەوە ببەنەوە گوندەکان ئەمەش بە ئامانجی ڕێگەگرتن لە گەیشتنی خۆراك و پێویستی بە گەریلاكان.
لەوبارەیەوە ئاژانسی (ڕۆژنیوز)ی نزیک لەپارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردۆتەوە بە پێی ئەو زانیارییانەی لە خەڵكی ناوچەكە و هەندێ سەرچاوەی خۆجێی دەستكەوتوون، لە بەهاری ئەمساڵەوە، هێزەكانی (پارتی و ڕۆژ) ڕێگەیان نەداوە گوندنشینانی ناوچەی بادینان ئازادانە پێداویستی ڕۆژانەیان دابین بكەن.
ئەوەشیانخستۆتە ڕوو پێشتر خەڵكی ئەو گوندانە بە هۆی نەبوونی دەرفەت، خۆراك و پێداویستیان بۆ چەند مانگ و ساڵێك دەكڕی، بەڵام ئێستا هێزەکانی( پارتی و ڕۆژ) هاوڵاتیان ناچار دەكەن بە كیلۆ خۆراك بكڕن و ڕێگەیان پێنادەن بۆ ماوەیەكی زۆر پێداویستییەكانیان دابین بكەن.
لەبارەی ئەوەی بۆچی پارتی گەمارۆی بەسەر خەڵكی ناوچەكەدا سەپاندوە؟ خەڵكی ناوچەكە دەڵێن: پێیان وتووین: ئێوە خۆراك بە گەریلا دەدەن، هەر بۆیە ڕێگری دەكەین’ هاوڵاتیانی ناوچەكە ئاماژە بەوەش دەكەن، ڕێگەیان پێنادرێت زیاتر لە یەك بوتل غاز پڕبكەنەوە.
ئەوەشیان خستۆتە ڕوو بەپێی سەرچاوەكان، ئەم سیاسەتە بە تایبەتی لە ناوچەی زێباریانی گوندەكانی ئاكرێ و دواتر لەگەڵ هێرشە تووندەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر هەندێك گوندی شیلادزێ، جێبەجێ كراوە.
میدیاکە جەختیشی لەوەکردۆتەوە لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا سوپای داگیركەری تورك لە پێناو ئەوەی خۆراك بۆ گەریلاكان نەچێت گەرمارۆی خستەسەر گوندنشینانی بۆتان، ئامەد و جولەمێرگ و سەرحەد و خەرزان و هتد.. ئەو كەسانەشی خۆراكی چەند مانگێكیان بۆ خۆیان دابین دەكرد، دەستبەسەریان كرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار