به‌ڵگه‌: له‌به‌ر هێشتنه‌وه‌ى سمێڵ کاکه‌یه‌کانى هه‌رێم له‌کۆمپانیایه‌کى نه‌وت ده‌رده‌کرێن

6 ساڵ لەمەوپێش



ره‌نجده‌ر رزگار. هه‌ولێر
نوێنه‌رى کاکه‌ییه‌کان ئه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کات کۆمپانیایه‌کى نه‌وتى سویسرى له‌به‌ر هێشتنه‌وه‌ى ریش و سمێڵى کاکه‌ییه‌کان که‌ داوایان لێ کراوه‌ لاى ببه‌ن ده‌رکراون له‌سه‌ر کاره‌کانیان، نوسراوێکى کۆمپانیاکه‌ش که‌ کۆپیه‌کى ده‌ست هاوڵاتى که‌وتووه‌ ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و داوایه‌یان لێ کراوه‌.
 کۆمپانیای نه‌وتی (ORYX) ئۆرێکس کۆمپانیایه‌کی سویسریه‌ و ساڵی 2011 له‌کوردستان دامه‌زراوه‌و باره‌گای سه‌ره‌کی له‌ وڵاتی سویسرایه‌ له‌ کوردستان کاری وه‌به‌رهینان له‌ سێ بلۆکی نه‌وتی هه‌رێمدا ده‌کات.

کۆمپانیاى ناوبراو له‌ هه‌رسێ بلۆکى (گوێر) له‌ سنوری هه‌ولێر و ( به‌نینان) له‌ سنوری دهۆک و (سه‌فره‌) له‌ سنوری موسڵ کار ده‌که‌ن
جه‌مال سلێمان، پێنج ساڵ و چوار مانگه‌ وه‌ک کارمه‌ندێکى سکوریتى له‌و کۆمپانیا نه‌وتیه‌ کار ده‌کات، به‌سایتى هاوڵاتى وت" له‌ کۆمپانیاکه‌مان نووسراوێکیان بۆ هێناین به‌ قه‌ده‌غه‌کردنى ریش و سمێڵ، ئێمه‌ چه‌ندین ساڵه‌ ده‌ستکارى سمێڵمان نه‌کردووه‌  که‌ ره‌مزى کاکه‌یه‌کانه‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ له‌کاره‌کانمان ده‌رکراوین".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و کۆمپانیا سویسریه‌ له‌ سنورى بلۆکى گوێر له‌ گوندى(نۆغه‌ران) له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى (ORYX) ئۆرێکس  که‌ گوندى کاکه‌ییه‌کانه‌و له‌ ناو زه‌وییه‌کانیاندا بیرێکیان لێداوه‌ نه‌وت ده‌رده‌هێنن.

 جه‌مال وتیشى" له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کى کۆمپانیا ئه‌م نووسراوه‌یان له‌سه‌ر ئێمه‌ جێ به‌جێ کرد له‌کۆبوونه‌وه‌که‌ ووتم ناوى سمێل مه‌هێنن ئه‌م ئاگره‌ له‌ بچووکى بکوژێنه‌وه‌ شکایه‌تیان کرد له‌ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌کان بابه‌ته‌که‌یان گۆرى بۆ ئه‌وه‌ى گوایه‌ ئێمه‌ هه‌ره‌شه‌مان له‌م که‌سانه‌ کردووه‌، من هه‌ره‌شه‌ى ئه‌وه‌م کردووه‌ ئه‌م ئاگره‌ بکوژێنه‌وه‌ خه‌ڵکى ئێمه‌ قبوڵ ناکه‌ن".

کارمه‌نده‌که‌ى سکویریتى کۆمپانیاى ئۆرێکسى نه‌وتى ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه‌ ژماره‌یان دوانزه‌ که‌سى کاکه‌یه‌ له‌و شوێنه‌ کاریان کردووه‌ و دوانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌ و پێشیوابوو ئه‌وانى تریش ده‌رده‌کرێن.

هه‌روه‌ها حوسێن هه‌یاس یه‌کێکى تره‌ له‌ کاکه‌ییه‌کان و جه‌ختله‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ زیاتر له‌ پێنج ساڵه‌ کارده‌کات  وتى" ئاگادارکراینه‌وه‌ که‌ رێنمایه‌ک هه‌یه‌ ده‌بێ ئه‌وانه‌ى ریش و سمێل هه‌یه‌ لاى بدات که‌ کاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌ سه‌ر گازى (H2s) ئه‌و گازه‌ کۆنترۆلکراوه‌، هه‌ندێک شوێن ئه‌و گازه‌ى هه‌ر لێ نییه‌،  کۆمه‌ڵێک له‌ ئێمه‌ چوون له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌کان دانیشتن ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ کۆمپانیا دانشتن بابه‌ته‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه‌ بوو".
ئه‌م دوو کارمه‌نده‌ى کاکه‌ییه‌کان ئه‌وه‌روون ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ به‌بیانوویان پێ گرتوون بۆ دوورخستنه‌وه‌یان له‌سه‌ر کاره‌کانیان و تائکید ده‌که‌نه‌وه‌ رێنماییه‌که‌یان له‌جێى خۆیدا نییه‌و ئاماده‌نین ریش و سمێڵیان که‌ به‌ره‌مزى خۆیانى ده‌زانن بتاشن.
کارمه‌نده‌ کاکه‌ییه‌کان له‌ سنورى بلۆکى گوێر له‌ گوندى(نۆغه‌ران) له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى (ORYX) ئۆرێکس کاریان کردووه‌.


یه‌کێک له‌ کاکه‌ییه‌کان به‌نوێنه‌رایه‌تیان ده‌چێته‌ کۆمپانیا نه‌وتییه‌که‌و وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌کان تا چاره‌سه‌رى بکات و ده‌ڵێت:"لابردنى ریش و سمێڵ ته‌نها رێنماییى کۆمپانیا نه‌وتى سویسریه‌و کۆمپانیاکانى تر ئه‌و رێنماییانه‌یان نییه‌".
ئیسماعیل ساڵح کاکه‌یى،  نوێنه‌رى کاکه‌ییه‌کان به‌ سایتى هاوڵاتى وت" ئێمه‌ وه‌ک نوێنه‌رى کاکه‌ییه‌کان دیاریکراین بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌کان ئاگادارى ئه‌م رێنماییه‌ نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و  رێنماییه‌ ته‌نها هى کۆمپانیاى ئۆرێکسه‌ که‌ ده‌بێ ده‌موچاو توکى پێوه‌نه‌بێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، له‌گه‌ڵ کۆمپانیا و وه‌زاره‌ت دانشتوون و وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌کان داوایان له‌ کۆمپانیاکه‌ کرد ئه‌و رێنماییه‌ى ئه‌وروپا له‌ کوردستان جێ به‌جێ نه‌که‌ن وکۆمپانیاکه‌ش به‌ڵێنى چاره‌سه‌رکردنیان دابوه‌ وه‌زاره‌ت.
نوێنه‌رى کاکه‌ییه‌کان، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت که‌ ئه‌وان رازى نین باسى شتێک بکرێت نه‌گونجێت له‌گه‌ڵیاندا.
وتیشى" خه‌ریکین وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌کان ببینین هه‌ندێک راستیمان بۆ به‌ دیار ده‌که‌وێت ئه‌وه‌ کات زانیمان مه‌به‌ستیان ئێمه‌یه‌ ئه‌وا  رائمان ده‌بێ و ئیجرئاتى قانوونى ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین داواى مافى خۆمان بکه‌ین ئه‌وانیش به‌ ئێمه‌یان وتووه‌ بابه‌تى ئێمه‌ سمێل نییه‌ ته‌ها رێنماییه‌که‌ ستانده‌رى کۆمپانیایه‌ ده‌ڵێ نابێ تووکى هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ مه‌ترسى ئاگر دووربن  ".
هاوڵاتى، په‌یوه‌ندى کرد به‌ سێ که‌سى جیاواز له‌ کۆمپانیاى (ORYX)ئۆرێکسى نه‌وتى، ته‌نها یه‌کێکیان ئه‌وه‌ى رونکرده‌وه‌ به‌وپێیه‌ى له‌و کۆمپانیایه‌ کار ده‌کات ناتوانێت قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بکات.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار