دڵشاد شههاب وهڵامی هێمن ههورامی دهداتهوه: هیچ ڕۆژێک بۆ کۆبوونهوهی لایهنه سیاسییهکان لهسهرۆکایهتی ههرێم دیاری نهکراوه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئهوهی هێمن ههورامی جێگری سهرۆکی پهرلهمانی کوردستان ڕایگهیاند هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە،لهبهرامبهردا له لێدوانێکی ڕۆژنامهنوسیدا ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بە دیاریکراوی هیچ رۆژێک بۆ کۆبوونەوەی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە، هەوڵەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام دەبێت، ئاماژه بهوهشدهکات هەموو لایەنەکان لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن کۆکن.
دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتیشی "دوا دانیشتنیش دانیشتنێکی باش بوو، پێشنیاری نوێی تێدابوو، پەرلەمانیش لە پشوودا بوو دەنا پێویستی دەکرد ئەو پێشنیارانە لەنێوان فراکسیۆنەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرابا وەکو دەرچەیەک بۆ چارەسەرکردنی هەمواری یاساکە."
دڵشاد شەهاب پێیوایە، "گرێی بنچینەیی بۆ چارەسەرکردنی گرفتی هەمواری یاسای هەڵبژاردن چارەسەر بووە، ئەویش ئەوەیە هەموو لایەنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە دەبێت یاساکە هەموار بکرێت. تێڕوانینی جیاواز هەیە، ئەوەش ئاساییە و لە وردەکاریی هەر یاسایەکە چاوەڕوانکراوە."
جێگای ئاماژهیه رۆژی 10ی ئابی 2022 بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، بەڵام بە دیاریکراوی رۆژی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا نەکرد؛ گوتیشی، "چاوەڕێی رێککەوتنی سیاسیی لایەنە سیاسییەکان دەکەین بۆئەوەی پێداویستییە یاساییەکانی لە پەرلەمان بۆ دابینبکرێت."
