دوای وازهێنانی سه‌در به‌غدا به‌رگێكی نوێی پۆشی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی.. تایبه‌ت
نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در وازهێنانی خۆی له كاری سیاسی راگه‌یاند، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر زوو خۆپیشانده‌ران رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدای پایته‌خت و هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر كۆشكی كۆماری و چوونه ناو كۆشكه‌كه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌بڵندگۆی مزگه‌ته‌كانه‌وه بانگه‌شه‌ی جیهاد ده‌كراو داوا له‌خه‌ڵك ده‌كرا له‌ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه‌و بچنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا لیژنه‌ی ئه‌منی به‌غدا حاڵه‌تی نائاسایی راگه‌یاندو قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له‌كاتژمێر 3:30 خوله‌ك راگه‌یاند، هه‌روه‌ها مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌به‌غدا هه‌یه، سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بۆ كاتێكی نادیار راگرت.
له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانیش گرژی و ئاڵۆزی كه‌وته نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ئاو بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران ده‌كرد.
له‌گه‌ڵ دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان، ته‌ندروسی به‌غدا كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌و تیمه ته‌ندروستییه‌كان نێردرانه سه‌رشه‌قامه‌كان تا ئه‌گه‌ر رووداوه‌كان برینداری لێكه‌وته‌وه به‌هانای برینداره‌كانه‌وه بچن.
خۆپیشانده‌ران هه‌ر به چوونه ناو كۆشی كۆمارییه‌وه نه‌وه‌ستان و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی چه‌ند به‌رپرسێكی حكومیی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی زۆر له به‌رپرسه‌كان دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌به‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان خۆیان گه‌یانده باڵیۆزخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له به‌غداد.
له‌ئێستاشدا هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و ده‌زگا حكومییه‌كان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش داوای له موقته‌دا سه‌در كرد كه په‌یامێك بۆ خۆپیشانده‌ران بنێرێت و داوایان لێبكات كه دووربكه‌ونه‌وه له‌دام و ده‌زگا حكومییه‌كان، هه‌روه‌ها داوای له خۆپیشانده‌رانيش كرد كه نه‌بنه هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی زیاتر له‌عێراق و به‌هێمنانه په‌یامه‌كانیان بگه‌یه‌نن.